هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک لە کیل ئیدانە کران
گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان لە شاری کیلی ئەڵمانیا ئیدانە کران.
گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان لە شاری کیلی ئەڵمانیا ئیدانە کران.
هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ناوچەکانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین لە شاری کیلی ئەڵمانیا بە رێکخستنی رێپێوانێک و میتینگێک ئیدانە کران.
چالاکییەکە بە خولەکێک رێزگرتن بۆ یادی شەهیدان دەستیپێکرد و دوای ئەوە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئیدانە کرا.
شیرین فارقین لە ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیک پێش دەستپێکردنی رێپێوانەکە وتەیەکی پێشکەشکرد و وتی، "رێپێوانی ئازادیی گەلی کورد لە دژی سیاسەتە داگیرکەری و پاکتاوکارییەکان بەردەوامیی دەبێت".
فارقین رایگەیاند، هیچ هێزێک ناتوانێت خۆشەویستیی گەلی کورد بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ناو ببات و راشیگەیاند، لە دژی سیاسەتەکانی گۆشەگیری و داگیرکەری لە هەموو ئاست و گۆڕەپانەکانی ژیاندا چالاکییەکان بەردەوامییان دەبێت.
لە رێپێوانەکەدا ژنان لە ریزی پێشەوە بوون و بە بەردەوامی "بژی بەرخودانی پەکەکە" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "تیرۆریست ئەردۆغان" دەوترانەوە.
لە رێپێوانەکەدا لە دژی گۆشەگیری و داگیرکەری پۆستەر و لافیتە بەرزکرابوونەوە.
ژ.ت