هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک بوو بە ڕۆژەڤی پەرلەمانی بەریتانیا
پەرلەمانتارانی بەریتانیا کیم جۆنسن و لیۆد رەسێل مۆیل هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک-یان بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا کردە بەرنامە و رۆژەڤی پەرلەمان.
پەرلەمانتارانی بەریتانیا کیم جۆنسن و لیۆد رەسێل مۆیل هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک-یان بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا کردە بەرنامە و رۆژەڤی پەرلەمان.
جۆنسۆن و رەسێل مۆیل لە دانیشتنی پەرلەماندا لە لیۆ دۆچێرتی ڕاوێژکاری پەرلەمان و بەرپرسی کاروباری دەرەوە و وڵاتانی خاوەن بەرژەوەندیی هاوبەش و گەشەپێدانیان پرسی، ئایا ئێوە لەسەر ئەو بابەتە، کە تورکیا چەکی کیمیایی بەکارهێناوە یان نا، پرسیارتان ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی کردووە، کە لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەی لەبارەوەکردووە، یان نا؟
دۆچێرتی وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە و ڕایگەیاند، حکومەتی بەریتانیا ئاگاداری ئەوەیە، کە تورکیا لە باشووری کوردستان 'فسفۆڕی سپی' بەکاردەهێنێت و وتی: "بەڵام ئێمە بەڵگەی ڕاستەوخۆمان بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو دەنگۆیانە نییە. ئێمە لەسەر ئەو دەنگۆیانەش ڕادەوەستین و ئێمە لەگەڵ نیگەرانیی ئێوەداین لەبارەی بابەتی ئەوەوە، کە پەیوەستی ڕێککەوتنی چەکی کیمیایی بن".
هەروەها لیۆد رەسێل مۆیل ڕایگەیاند، "سیزگین تانریکولو پەرلەمانتاری جەهەپە وتویەتی: 'من سەیری ڤێدیۆ و دیمەنەکانی چەکی کیمیاییم کردووە. چەکی کیمیایی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە' و من سبەی لەبارەی ئەو بانگەشانەوە پرۆژە پرسیارێک پێشکەش دەکەم".
لیۆد رەسێل مۆیل وتیشی: "پەرلەمانتارێکی تورکیا ڕایگەیاندووە، کە تورکیا گازی بەکارهێناوە و بەوەش تۆمەتبارکراوە بە پشتگیریکردنی تیرۆریزم و بەکارهێنانی لێدوانەکانی پەکەکە. سزگین تانریکولو ئەندامی پارتی دامەزرێنەری تورکیا، واتە ئەندامی جەهەیە. ئەو ئەندامی حزبێکی کوردیش نییە".
ژ.ت