هێرشی پەدەکە لەبەرانبەر گەریلا شەرمەزارکرا
لە دویسبورگ هێرشەکانی پەدەکە لەبەرانبەر هەپەگە بە میتینگێک شەرمەزارکرا.
لە دویسبورگ هێرشەکانی پەدەکە لەبەرانبەر هەپەگە بە میتینگێک شەرمەزارکرا.
لە شاری دویسبورگی ئەڵمانیا هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هاوکارەکەی کە پەدەکەیە لەبەرانبەر هێزەکانی گەریلا بە میتینگێک شەرمەزارکرا.
کوردستانیان لەسەر بانگەوازی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی دویسبورگ (نەجەدەکە) کاتژمێر ١٧:٠٠ لە کۆنگ هاینریچ پلاتز کۆبونەوە و هێرشی پەدەکەیان لەسەر گەریلا شەرمەزار کرد.
میتینگ بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد. دواتر لە بە ئەڵمانی و کوردی قسەکران.
راگەیەنرا کە شەهیدکردنی ٧ گەریلای هەپەگە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لەلایەن پەدەکەوە و بارزانیەکانەوە بە واتای هەوڵدان بۆ تەسفیەکردنی تێکۆشانی ئازادی دێت. هەڵوێستی پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا.
چالاکی بە دروشمی ' بمرێت خیانەت' کۆتایی هات.
لە کۆتاییدا، لەدژی هێرشی داگیرکەری تورک بانگەوازی بۆ یەکێتی نەتەوەیی کرا.
ف.ق