هێرشی سەر شەنگال لە هانۆڤەر شەرمەزار کرا
ئەو هێرشەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوێنێ لە هانوڤەر ئەنجامیدابوو و بە هۆیەوە کەسێک شەهید ببوو، لەشاری هانۆڤەری ئەڵمانیا شەرمەزار کرا.
ئەو هێرشەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوێنێ لە هانوڤەر ئەنجامیدابوو و بە هۆیەوە کەسێک شەهید ببوو، لەشاری هانۆڤەری ئەڵمانیا شەرمەزار کرا.
لە بەر وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا جەماوەر کۆبوونەوە و هێرشەکانی سەر شەنگالیان شەرمەزار کرد.
ناڤ-یەک هانۆڤەر، ئەنجومەنی گەلی هانۆڤەر، ئەنجومەنی رۆناهی و یەکێتی ئێزدییەکانی سوریا پشتیوانیان لە چالاکییەکە دەربڕی. لە چالاکییەکەدا بە بێ پسانەوە دروشمەکانی "بکوژ ئەردۆغان" و "دیکتاتۆر ئەردۆغان" دەوترانەوە.
چالاکییەکە لە کاتژمێر ١٧:٠٠دا کۆتایی هات.
هـ . ب