هونەرمەندانی کورد لە ئەوروپا: ڕۆژی یەکێتی و ڕابوونە

خەباتکارانی چاند و هونەری کورد لە ئەوروپا دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوتیان: "ڕۆژی بەرخۆدانە، ڕۆژی یەکێتی و ڕابوونە".

ناڕەزایەتی هونەرمەندان دژی داگیرکاری

خەباتکارانی چاند و هونەری کورد لە ئەوروپا دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا تیشکخراوەتەسەر شکستی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکاندا.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا دووپاتکراوەتەوە هێرشی داگیرکاری و پاکتاوی سەر باشووری کوردستان زیهنیەتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە و دوژمنایەتی قووڵیان بەرامبەر کوردان دەردەخات، وەک هونەرمەندان ئەو ڕەوشە قبووڵ ناکەن.

بانگەواز لە گەلی کورد و دۆستانی کورد و ڕێکخراوەکانی چاند و هونەر کراوە لە هەموو گۆڕەپانێک دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی چەوسێنەری تورک بوەستنەوە و پشتیوانی لە گەل و شەڕڤانانی ئازادی بکەن، دەڵێت: "بانگەواز لە گەلەکەمان لە باکور و باشوور و ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات و هەموو هێزە کوردستانیەکان دەکەین:

"ڕۆژی یەکێتی و بەرخۆدانە دژی هێرشی داگیرکاری و وێرانکاری، دەبێت لە هەموو گۆڕەپانێک دژی چەوسانەوە و قڕکردن ڕاپەڕین. ڕۆژی بونیادنانی یەکێتی نەتەوەیی و چالاکییە لەپێناو ئازادی".