هەژاری لە کوچوک بازاڕی ئیستەنبوڵ لەهەڵکشاندایە

هەژاری لە ئیستەنبوڵ بە تایبەت لەهەندێک گەڕەک و ناوچەی لە هەڵکشاندایە. کوچوک بازاڕیش شوێنێکی بەو جۆرەیە.

لە ئیستەنبوڵ کە یەک لە شارە گەورەکانی جیهانە رێژەی هەژاری ساڵ لە دوای ساڵ زیاتر بەرز دەبێتەوە. بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکانی دەوڵەت لە ساڵی ٢٠٢٢دا رێژەی هەژاری لەو شارە بە لەسەدا ١٨.١ خەمڵێندراوە.

لە کوچوک بازاڕ کە پێشتر وەک گەڕەکی سولەیمانیە دەناسرا، سەرباری ئەوەی زۆرینەی خانووەکانی رووخاون و هەندێک ماڵیس شیان هیە و هەندێکیتر لە لێواری رووخاندان، بەڵام هێشتا ژیان و جوڵە لەگەڕکەکەدایە.

کوچوک بازاڕ کە زۆرینەی ئەو کوردانەی لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوودا بەهۆی گوشار و سوتاندنی گوندەکانیان و هەروەها بە هۆی بێکارییەوە روویان کردبووە ئیستەنبوڵ لەم گەڕەکە دەژیان. ئێستا بووەتە پەناگەی کۆچبەران و پەنابەرانی نایاسایی. تائێستاش بەشێکی زۆری دانیشتوانی گەڕەکەکە کوردن. هێشتاش گوشاری پۆلیس بەردەوامە. کاتێک زۆرینە کورد بوون، بنکەی پۆلیسی کوچوک بازار ناوەندی ئەشکەنجە بوو. ئێستا بنکەکە نەماوە، بەڵام پۆلیسەکان هەموو رۆژێک گوشار دەخەنە سەر ئەو کۆچبەر و پەنابەرانەی بە رێگەی قاچاخ روویان کردووەتە شوێنە.

هـ .ب