دایكانی شه‌ممه كه داوا ده‌كه‌ن چاره‌نووسی بێسهروشوێنكراوانیان ئاشكرا بكرێت و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانانه دادگایی بكرێن، له هه‌فته‌ی ٩٥٧همینی چالاكییه‌كه‌یاندا، ویستیان به ڕێپێوان به‌ره‌و گۆڕه‌پانی گالاتاسارای بڕۆن. سه‌رباری ئه‌وه‌ی دادگای ده‌ستووری هه‌میشه‌یی ڕێگریكردن له‌و چالاكییهیی به نایاسایی ناوبردبوو، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس ڕێگری له دایكانی شه‌ممه كرد و گه‌مارۆیان دان.
چالاكییه‌كه به پاساوی بڕیاری قایمقامیه‌تی به‌یئۆغلوی بۆ"قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو جۆره چالاكییه‌ك"، ڕێگری لێكرا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش دایكانی شه‌ممه و داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ ویستیان چالاكی هه‌فتانه‌یان ئه‌نجام بده‌ن. به‌ڵام پۆلیسه‌كان ڕێگریان كرد و مۆڵه‌تیان به ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كه‌یان نه‌دا.
ئه‌سكه‌نده‌ر به‌یحان، په‌رله‌مانتاری ئیسته‌نبوڵی ئه‌مه‌په و زۆرێك له نوێنه‌رانی پارته سیاسیه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی ژنان پاڵپشتیان له چالاكییه‌كه كرد و تێیدا به‌شدار بوون.
ئه‌ره‌ن كه‌سكین، هاوسه‌رۆكی گشتی ئیهه‌ده، كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڕێگرییه‌كان نیشان دا و وتی: "بڕیاری دادگای ده‌ستوری هه‌میشه‌یی هه‌یه. ئه‌و بڕیاره ئێمه‌ش ده‌گرێته‌وه. چونكه دادگای باڵایه. ئه‌و قایمقامه پێگه‌كه‌ی به‌رزتر له دادگای ده‌ستوری هه‌میشه‌یی نییه. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێكی یاسایی هه‌بێت، كه‌س ناتوانێت ڕێگری له‌م چالاكییه بكات. داوا ده‌كه‌ین به‌گوێره‌ی یاسا مامه‌ڵه بكرێت".
لای خۆشیه‌وه حه‌نیفه یڵدز، دایكی موراد یڵدز، كه له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ریدا بێسه‌روشوێن بووه ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر ڕێگری و قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكییه‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه نیشان دا و وتی: چۆن ده‌كرێت ئێوه وێنه‌ی كوڕه‌كه‌م بدڕێنن، ئێوه ناچارن ڕێز له‌مافی من بگرن، چۆن ده‌كرێت ئه‌و گوڵه‌ی به‌ده‌ستمه‌وه‌یه لێم بستێنن و بیخه‌نه ژێر پێوه، ئێوه پێویسته وه‌ك دایكێك ڕێز له‌من بگرن، ئێوه كۆڕهكهمتان بێسه‌روشوێن كرد. ته‌نیا به‌دوای كوڕه‌كه‌مدا ده‌گه‌ڕێم، چیتان له‌من ده‌وێت، ته‌نیا داوای كۆڕهكهمتان لێده‌كه‌مه‌وه، كه ئێوه له‌منتان سه‌ندووه، چیتان له‌من ده‌وێت، رۆحێكم هه‌یه، ده‌تانه‌وێت ئه‌و رۆحهشم لێبستێننه‌وه".
هاوكات پۆلیس ڕێگری له‌و ڕۆژنامه‌نووسانه كرد، كه ده‌یانویست ڕووماڵی چالاكییه‌كه بكه‌ن و بۆ ماوه‌یه‌ك هاتوچۆ ڕاگیرا.
هێزه‌كانی پۆلیس دواتر ژماره‌یه‌ك له دایكانی شه‌ممه و داكۆكیكارانی مافی مرۆڤییان ده‌ستگیر كرد. یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركرا هاوسه‌رۆكی گشتی ئیهه‌ده بوو. ده‌ستگیركراوان دواتر بۆ بنكه‌ی پۆلیس گواسترانه‌وه.
ژ.ن