له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیكی كورد له سویسرا (جه‌ده‌كه-سه) بڵاویكرده‌وه، "ماوه‌ی دوو مانگه به هۆی په‌یماننامه‌ی لۆزان چالاكی و مه‌راسیمی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌درێت. كوردستانیان و دۆستانیان له ساڵڕۆژی په‌یماننامه‌ی لۆزان، كه له ڕۆژی 24ی ته‌مووزی ساڵی 1923 واژۆ كرا، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی كۆنفڕانسێك بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ له شاری لۆزان، ڕێپێوان و گردبوونه‌وه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیكی كورد له سویسرا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، ڕۆژی شه‌ممه 22ی ته‌مووز كاتژمێر 11:30 خوله‌ك، كوردستانیان له كه‌ناری ده‌ریاچه‌ی له‌مان یه‌كده‌گرن و تا كۆشكی رومینه، كه په‌یماننامه‌كه تێیدا واژۆ كراوه، ڕێپێوان ده‌كه‌ن. له‌وێش گردبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
دیوانی هاوسه‌رۆكایه‌تی جه‌ده‌كه-سه، داوای له هه‌موو كوردستانیان به‌تایبه‌تی كورد و دۆستانیان كردوه، ڕۆژی 22ی ته‌مووز به‌شداری ڕێپێوان و گردبوونه‌وه‌كه بكه‌ن. جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و بێ قه‌واره‌یه قه‌بوڵ ناكه‌ن و به‌هۆی ساڵڕۆژی په‌یماننامه‌ی لۆزان ئه‌و كۆنفڕانسه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ڕۆژی 22ی ته‌مووزی 2023 ئه‌و كۆنفڕانسه و ڕێپێوانێكی جه‌ماوه‌ری ساز ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، له‌و كۆنفرانسه‌دا، له چوار پارچه‌ی كوردستان، 57 حزب، دامه‌زراوه و نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كان به‌شداری ده‌كه‌ن.
له كۆتایشدا جه‌ده‌كه-سه ئه‌م داوایه‌یی ڕاگه‌یاند، "وه‌رن پێكه‌وه له 22ی ته‌مووز دا، له‌دایكبوونی سه‌ده‌یه‌كی نوێ بهێنینه ئاراوه".
ژ.ن