جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه‌ كارگه‌یه‌كیان سوتاند، كه‌ جلوبه‌رگی سه‌ربازی بۆ چه‌ته‌كان دروست ده‌كرد

جه‌نگاوه‌رانی چه‌كدار جانفیدای سه‌ر به‌ هه‌به‌ده‌هه‌ ڕایانگه‌یاند، له‌ ناوچه‌ی دیلۆك كارگه‌ی قوماشی (دی ئێم ئۆ)یان له‌ ڕێگه‌ی چالاكییه‌كی سابۆتاژ سوتاندووه‌.

جه‌نگاوه‌رانی چه‌كدار جانفیدای سه‌ر به‌ هه‌به‌ده‌هه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراێكدا بڵاویانكرده‌وه‌، ڕۆژی ٢٧ی حوزه‌یران، كاتژمێر ٠١:٠٠ له‌ ناوچه‌ی بینه‌ڤله‌ر، چالاكییه‌كی سابۆتاژیان به‌رامبه‌ر كارگه‌ی قوماشی (دی ئێم ئۆ) ئه‌نجامداوه‌.

له‌ به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌كراوه‌، له‌و كارگه‌یه‌دا جلوبه‌رگی سه‌ربازی بۆ چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له‌ سوریا و رۆژئاوا ده‌دورێن، ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، كارگه‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تی سوتاوه‌.

هه‌ر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "دوای چالاكییه‌كه‌ جه‌نگاوه‌رانمان سه‌ركه‌وتوانه‌ گوڕه‌پانی چالاكییه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه‌".

ژ.ن