جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه‌ له‌ موغلای چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا

جه‌نگاوه‌رانی عه‌لی حه‌یده‌ر دێرسیم سه‌ر به‌ هه‌به‌ده‌هه‌، له‌ شاری موغلای چالاكییه‌كی سابۆتاژیان ئه‌نجام دا.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌نگاوه‌رانی عه‌لی حه‌یده‌ر دێرسیم، سه‌ر به‌ بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتنی گه‌لان (هه‌به‌ده‌هه‌) له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویانكرده‌وه‌، ٢٢ی ته‌مووز كاتژمێر ٢٣:٣٠ خوله‌ك له‌ گه‌ڕه‌كی گوندۆغان له‌ بۆدروم له‌ شه‌قامی شه‌هید ئوگور ئۆزتۆپ له‌به‌رده‌م هۆتێل كاتاماران، چالاكییه‌كی تابۆتاژمان ئه‌نجامدا.

له‌ به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌ سێ ئۆتۆمبێل ئاگریان گرت، كه‌ دوانیان به‌ته‌واوه‌تی له‌ناوچوون و هه‌روه‌ها به‌شێك له‌ كۆگای ماركێتی هۆتێله‌كه‌ و ئامێرێكی ATM سوتان. 

ژ.ن