جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه‌ له‌ ئیزمیر چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا

جه‌نگاوه‌رانی جه‌سوور ئازاد سه‌ر به‌ هه‌به‌ده‌هه‌، له‌ ناوچه‌ی ئیزمیر له‌ دژی كارگه‌یه‌كی "فاشیستان" چالاكییه‌كی سابۆتاژیان ئه‌نجامدا.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، جه‌نگاوه‌رانی جه‌سوور ئازاد سه‌ر به‌ هه‌به‌ده‌هه‌، بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، "جه‌نگاوه‌رانمان ئێواره‌ی ڕۆژی ٣ی ته‌مووز كاتژمێر ٨:٣٠ خوله‌ك له‌ ئیزمیر چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا".

له‌ به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ گه‌ڕه‌كی ئایرانجی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی تۆربالی ئیزمیر، له‌ دژی كارگه‌یه‌كی ریساكلینی بۆری و بۆیاخ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له‌ ئه‌نجامی سووتاندنی كه‌ره‌سته‌كان له‌ حه‌وشه‌ی كارگه‌كه‌، زیانێكی گه‌وره‌ی ماددی به‌ر كارگه‌كه‌ كه‌وت.

جه‌نگاوارانی هه‌به‌ده‌هه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه‌، "ئێمه‌ كۆتایی به‌ سیستمی گۆشه‌گیری و ئه‌شكه‌نجه‌ له‌ ئیمراڵی و سه‌رجه‌م زیندانه‌كان ده‌هێنین. تا ئه‌و كاته‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی شوڕشگێڕ ئازاد نه‌كرێن، چالاكییه‌نمان ناوه‌ستێنین.

ژ.ن