جەنگاوەرانی ھەبەدەھە لە شڕنەخ و ئیستەنبوڵ چالاکییان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی محەمەد عەلی کاسرگا سەر بە هەبەدەھه ڕایانگەیاند، لە شارەکانی شڕنەخ و ئیستەنبوڵ چالاکیی سابۆتاژیان ئەنجامداوە.

جەنگاوەرانی محەمەد عەلی کاسرگا سەر بە هەبەدەھه لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، بۆ پێشوازیکردن و بەرزڕاگرتنی ھەڵمەتی ١٥ی ئاب چالاکییان ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لە ٧ی ئاب لە ئیستەنبوڵ و لە ٨ی ئاب لە شڕنەخ چالاکیی جیاجیای سابۆتاژیان ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەم زانیاریانە خراوەتەڕوو:

"ئێوارەی ٧ی ئاب، فرۆشگای شۆکی کاگتھان-مان کردە ئامانج. فرۆشگاکە کە لەلایەن جەنگاوەرانمانەوە سووتێنرا، زیانێکی زۆری ماددی بەرکەوت.

شەوی ٨ی ئاب ئامانجمان ئامێرەکانی بیناسازی شارەوانی بوو، کە لەلایەن قەیومەوە بەڕێوەدەبرێت. جەنگاوەرانمان بارهەڵگرێکیان بەتەواوی تێکشکاند.

بەو چالاکییانە سڵاومان لە هەنگاوی ١٥ی ئاب کرد، کە دەرگای ژیانەوەی بەڕووی گەلی کورد دا کردەوە. بەو هێز و گیانی تێکۆشانەی لەو هەڵمەتە گەورەیەیی شۆڕشگێڕی وەریدەگرین، گورزی بێ وچان لە دوژمنی فاشیست دەدەین! بە دڵنیاییەوە ئاڵای سەرکەوتنمان لە بارەگاکانی فاشیزمدا دەشەکێنینەوە".

ژ.ن