جەنگاوەرانی هەبەدەهە بە بۆنەی ٣ی ئابەوە لە دوو شار چالاکییان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی عەگید جڤیانی هەبەدەهە لە ساڵیادی جینۆسایدی سەر ئێزدییەکان لە ئیزمیر پۆلیسەکانیان کردە ئامانج و لە رحاش کۆگایەکی شارەوانییان سوتاند.
جەنگاوەرانی عەگید جڤیانی هەبەدەهە لە ساڵیادی جینۆسایدی سەر ئێزدییەکان لە ئیزمیر پۆلیسەکانیان کردە ئامانج و لە رحاش کۆگایەکی شارەوانییان سوتاند.
جەنگاوەرانی عەگید جڤیان سەر بە هەبەدەهە لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان، کە ٣ی ئابی ٢٠١٤ لەسەر دەستی چەتەکانی داعش ئەنجامدر، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیادا باسی لەوەکردووە، "دەوڵەتانی فاشیست و ئیمپریالیست دڕندەکانی داعشیان دروستکرد و لەدژی گەلەکەمان بەکاریان هێنا. لە سایەی بەرخۆدانی گەریلا قارەمانەکانەوە ڕێگری لە کۆمەڵکوژیی گەورەتر کرا" .
جەنگاوەرانی هەبەدەهە رایانگەیاند، لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی شەنگال لە ئیزمیر و رحا ئەم چالاکیانەیان ئەنجامداوە:
لە 1ی ئاب لە بۆرنۆڤا، نزیکەی کاتژمێر ٢٣:٠٠، کاتێک پۆلیس سەرقاڵی گەڕان و پشکنینی شەوانە بوون، جەنگاوەرەکانمان هێرشیان ئەنجامدا، بەهۆی هێرشەکەوە پۆلیسەکان تووشی شڵەژان و تۆقین بوون، دواتر هێزەکانمان بەسەرکەوتوویی شوێنەکەیان جێهێشت.
هەروەها لە ٢ی ئاب بە تەقەمەنی کارگەی شارەوانی رحامان سوتاند، کۆگاکە بە تەواوی کەل و پەل و کەرەستەکانی ناویەوە بووە خۆڵەمیش.
هـ . ب