جەنگاوەرانی کەمال پیری سەر بە هەبەدەهە، ڕاگەیاندراوێکی نوسراویان بڵاوکردۆتەوە و دەڵێن: "کاتێک پێشەنگە شۆڕشگێڕ و شەڕڤانەکانمان لە زیندان تێکۆشانێکی بێ وێنە دەکەن، دوژمن دڕندانە هێرش دەکاتە سەر زیندانییە شۆڕشگێڕەکان، کەس ناتوانێت وەها بژیت وەک ئەوەی هیچ نەبووبێت".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:
"هەموو بنکە و بارەگاکانی ئەم سیستەمە فاشیستە دەکەینە ئامانج. پێشتریش وەهامان گوت! هەموو سەرچاوە ئابوورییەکانی ئەم سیستەمە دەکەینە ئامانج. چاوپۆشی لەو هاریکارییانە ناکەین کە لەوێوە دێن و ناوەستین!
لە ناوچەی گەشتیاری موغلای چالاکییەکمان ئەنجامدا. ئەو وێستگەیەمان وێرانکرد کە وزەی دەبەخشییە ڤێلا گەشتیارییە گەورەکان لە کۆڵانی جاهید گوندوز لە فەتحیە. وێستگەکەمان سوتاند و شەوی ٦ ی تەمموز کارەبای هەموو ناوچەکەمان بڕی. دووبارە هۆشداری دەدەینەوە، چالاکییەکانمان لە ناوچە گەشتیارییەکان بەردەوام دەبێت!
لە ساڵیادی شەهیدانی ڕۆژووی مردنی ١٤ ی تەمموزی ئامەد، درێژە بە چالاکییەکانمان دەدەین، لەپێناو زیندانییە شۆڕشگێڕەکانی نێو هەموو زیندانەکان، بەتایبەت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان".