جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە شاری کۆجاعەلی ئاگریان لە کەشتیەکی لوکس بەردا

جەنگاوەرانی تۆڵەسێنی کرێکارانی هەبەدەهە ڕایانگەیاند لە کۆجاعەلی -کۆرفیز، ئاگریان لە کەشتیەکی لوکس بەرداوە.

چالاکیی هەبەدەهە

جەنگاوەرانی تۆڵەسێنی کرێکارانی هەبەدە لە بەیاننامەیەکی نووسراودا ڕایگەیاند، بۆ یادی ئەو ٢٩ کرێکارەی لە شاری بەشیکتاشی ئەستەنبوڵ کۆمەڵکوژ کران، چالاکییەکە ئەنجامدراوە.

لە بەیاننامەکەدا وەها دەوترێت: "وەک جەنگاوەرانی تۆڵەسێنی کرێکارانی هەبەدەهە، لە ٩ی نیساندا، لە کۆجاعەلی-کۆرفێز، کەشتییەکی لوکس-یان ئاگر داوە و لە ئەنجامدا کەشتییەکە بە تەواوی سووتاوە، تەنانەت زیانی بەدەوربەریشی گەیاندووە.

ئەم چالاکییە لە تۆڵەی ئەو کرێکارانەی کە لە ئەستەنبوڵ/بەشیکتاش کۆمەڵکوژ کران ئەنجامدرا. ئێمە وەک بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان، پاڵپشتی هەموو کرێکاران و بندەستانین."

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە: "وەک ئەندامانی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان، خەریکە دەبینە کابوسی سەرمایەداران، ئێمە لەسەر داوای هەموو ئەو کرێکارانەی کە ئێوە لەژێر سیستەمی ستەمکارییدا، چەوساندووتانەوە لێپرسینەوەتان لێدەکەین. لە ڤێلا لوکسەکانتاندا بە ئاسوودەیی نەخەون."