جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە شڕنەخ چالاکییان کرد
جەنگاوەرانی هایاتی جانی هەبەدەهە لە ئیستەنبوڵ لەسەر دیوارەکان دروشمیان نوسی و لە شڕنەخیش چالاکییان کرد.
جەنگاوەرانی هایاتی جانی هەبەدەهە لە ئیستەنبوڵ لەسەر دیوارەکان دروشمیان نوسی و لە شڕنەخیش چالاکییان کرد.
جەنگاوەرانی هایاتی جانی هەبەدەهە لەبارەی چالاکییەکەیان رایگەیاند:
"لە ١٣ی تەمووز کاتژمێر ٢٣:٠٠ لە گەڕەکی کارشیاکی سلۆپیی شڕنەخ ئێمە لە چوار لاوە لە ئۆتۆمبێلەکانی پۆلیسماندا. بەهۆی چالاکیەکەوە دوژمن تووشی شڵەژان و ترس بوو، هەربۆیە ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی رەوانەی گەڕەکەکە کرد. بۆ ماوەی چەندین خولەک ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکان تەقەیان بە چوار دەوردا کرد. جەنگاوەرانمان بە سەلامەتی لەو شوێنە دوورکەوتنەوە.
لە ١٥ی تەمووزدا لە ئەسەنیورتی ئیستەنبوڵیش ئێمە بۆ پێشوازیکردن و بەرزڕاگرتنی بەرخودانی رۆژووی مردن چالاکییەکی نوسینی دروشم و پڕۆپاگەندەمان بەڕێوەبرد".
هـ . ب