جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئیزمیر کارگەیەکی ئاسنیان سوتاند
جەنگاوەرانی ئاتاکان ماهیری هەبەدەهە رایانگەیاند، کە لە ناوچەی چاغلی ئیزمی لە دژی کارگەیەکی تواندنەوەی کانزا و ئاسن چالاکی سابۆتاژیان کردووە و کارگەیان سوتاندووە.
جەنگاوەرانی ئاتاکان ماهیری هەبەدەهە رایانگەیاند، کە لە ناوچەی چاغلی ئیزمی لە دژی کارگەیەکی تواندنەوەی کانزا و ئاسن چالاکی سابۆتاژیان کردووە و کارگەیان سوتاندووە.
لە راگەیەندراوێکدا جەنگاوەرانی ئاتاکان ماهیری سەر بە هەبەدەهە رایانگەیاندووە، "١٨ی نیسان کاتژمێر ٠٦:٠٠ لە ناوچەی چاغلی ئیزمیر، لە ناوچەی پیشەسازی ئاتاتورک لەبەرامبەر کارگەیەکی ئاسن و کانزا چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامداوە".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئاگر لە کارگەی پلاستیکی تەنیشت کارگەکەش کەوتووەتە و هەردوو کارگەکە سوتاون. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا هەردوو کارگەکە بە تەواوەتی سوتاون و بە ملیۆنان لیرە زیانیان بەرکەوتووە".
جەنگاوەرانی هەبەدەهە هەروەها هۆشدارییان داوە کە ئەگەر شەپۆلێکی نوێی هێرش لە دژی گەریلاکانی ئازادی دەستپێبکات، بەرخودان تەنیا لە چیاکان سنووردار نابێت، بەڵکوو تەواوی گەورە شارەکان دەگرێتەوە".
هـ . ب