جەنگاوەرانی هەبەدەهە: سەرچاوە ئابووریەکانی شەڕ دەکەینە ئامانج

جەنگاوەرانی شەهید سیبەل سوروجوی هەبەدەژە لە ناوچەی ئینەگۆلی بورسا لە دژی کارگەیەک چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامدا و هۆشدارییەکی بەم جۆرەیان راگەیاند، " هەموو ئەو سەرچاوانە دەکەینە ئامانج، کە ئابوری شەڕ پارەدار دەکەن".

جەنگاوەرانی سیبەل سوروجوی بزوتنەوەی شۆڕشگێریی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " سەرلەبەیانی ١٩ی نیسان لە ناوچەی ئینەگۆلی بورسا، لە بەرامبەر کارگەیەک کە کەلوپەلی ئیداری بەرهەم دەهێنا چالاکییەکی سابۆتاژمان ئەنجامدا. ئەو کارگەیە کە لە هەرێمی ئینەگۆل کورسی، مێز، کەلوپەلی نوسینگە و فەرمانگەکانی دروست دەکرد، بە تەواوەتی سوتا. بەهۆی چالاکی سابۆتاژەوە زیانێکی زۆری ماددی بەر کارگەکە کەوت".

لە راگەیەندراوەکەدا ئامەژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر مەتینا کراوە و ئەوەخروەتەڕوو، "لێرەوە هۆشداری دەدەینە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە و هاوکارەکانی؛ ئەو ئۆپراسیۆنەی کە ئێوە دەستتان پێکردووە تەنیا لە چیاکان قەتیس نامێنێت. ئێمە شارەکان بە ئاگری ئازادییەوە بەگوڕوتین دەکەین. لە هەر گۆڕەپانێک ئێمەی تێدابین دەیکەینە سەنگەری بەرخودان. هەموو ئەو سەرچاوانە دەکەینە ئامانج، کە ئابوری شەڕ پارەدار دەکەن".

هـ. ب