جەنگاوەرانی کەبەدەهە ئاگریان لە تەنکەرەکانی گازی ئێڵ پی جی بەردا
جەنگاوەرانی کەبەدەهە رایانگەیاند، کە لە ساڵیادی شەهیدبوونی گەریلای پەکەکە زیلاندا لە تارسوس لە کارگەیەکدا چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامداوە.
جەنگاوەرانی کەبەدەهە رایانگەیاند، کە لە ساڵیادی شەهیدبوونی گەریلای پەکەکە زیلاندا لە تارسوس لە کارگەیەکدا چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامداوە.
جەنگاوەرانی زەینەب کناجی بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی ژنان (کەبەدەهە) رایگەیاند کە بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی زەینەب کناجی (زیلان) چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامداوە.
سەبارەت بە چالاکیەکە ئەم زانیارییە راگەیەندرا:
"جەنگاوەرانمان لە ٢٢ی حوزەیران کاتژمێر ١٧:٠٠ لە ناوچەی تارسوسی مێرسین چالکی سابۆتاژیان لە بەرامبەر کارگەیەک ئەنجامدا. ئاگر لە تەنکەرەکانی ئێڵ پی جی بەربوو کە لە حەوشەی کارگەکە لە گەڕەکی یەنیجەیە. بەهۆی تەقینەوەی تەنکەرەکان ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر روویدا. ئێمە بە شێوەی زیلان بەرەو سەرکەوتن دەچین. ئەو ئاڵایەی لە شەهیدانمان وەرگرتووە، هەرگیز دانانەوێت".
هـ . ب