جیک جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کرد

جیک بە پەیامێک جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کرد و هیوای خواست ئەم جەژنە ببێتە مایەی یەکگرتن و هاوکاری و ئازادی بۆ گەلی کورد.

جەژنی ڕەمەزان

جڤاکی ئیسلامی کوردستان (جیک) بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە، لە سەرەتای پەیامەکەی تیشک دەخاتە سەر گرنگی مانگی ڕەمەزان و پاشان دەڵێت: "گەلی کورد چەندین ساڵە بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازی لە جەژن ناکات، کاتێک کوردان دەگەنە ئازادی خۆیان، ئەوکات جەژنێکی ڕاست و بەجۆش بەسەردەبەن. وەرن لەم ڕۆژە پیرۆزانەدا یەکگرتنی جڤاکیمان کە تادێت زیاتر دەبێت، بگۆڕین بۆ هاوکاری گەلە ژێردەستەکەمان".

جیک بانگەواز دەکات و دەڵێت، وەرن یەکگرتنی مادی و مەعنەویمان مەزنتر بکەین.