جەژنی نەورۆز لە نەرویژ پیرۆزکرا
نەورۆزی ٢٠٢٤ لە شاری ترۆندهایمی نەرویژ بە درووشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" پیرۆزکرا.
نەورۆزی ٢٠٢٤ لە شاری ترۆندهایمی نەرویژ بە درووشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" پیرۆزکرا.
جەژنی نەورۆزی کوردان لە شاری ترۆندهایمی نەرویژ پیرۆزکرا.
کوردستانیانی چوار پارچەی کوردستان، دۆستانی کوردی نەرویژ و سەرۆکی شارەوانی ترۆندهایم کێنت ڕانوم بەشداری ئاهەنگەکە بوون.
ئاهەنگەکە لەلایەن کۆمەڵەی چاندی کوردستانی ترۆندهایم بە درووشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" ڕێکخرا و بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێ کرد.
سیاسەتمەداری کورد ئادەم ئوزون دەربارەی گرنگییە مێژووییەکەی نەورۆز قسەی کرد. هونەرمەندان هۆزان سیمار و موراد کوچوکاڤجی و تیرێژ ئورمیە و حامید عوسمان و گورسەل، چوونە سەر ستەیج. جەماوەری گەل بە گۆرانی هونەرمەندان هەڵپەڕین.
ئاهەنگەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و داخوازی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی هات.