ڕۆڵەکانی ئاگر دوو کارگە و کۆگایەکی پاشماوەی کەرەستەکان و ئۆتۆمبێلێکیان سووتاند

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایگەیاند کە لە شارەکانی مێرسین، ئەنقەرە و بورسا دوو کارگە و کۆگایەکی پاشماوەی کەرەستە کۆنەکان و ئۆتۆمبێلێکیان سوتاندووە

ڕۆڵەکانی ئاگر

دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگر ئاشکرای کرد کە لە زۆربەی شارەکان لە دژی هێرشەکانی سەر گەلی کورد چالاکییان ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ڕۆژی ٣ی نیسان، لە ناوچەی یەنیمەحەللی ئەنقەرە، کۆگایەکی پاشماوەی کەرەستەکۆنەکان و لە ناوچەی پیشەسازی مێرسین ئاکدەنیز کارگەی بۆیاخ و تینری ئاگرداوە و سوتاندوویانە.

هەروەها دەستپێشخەرییەکە ڕوونیکردەوە، لە ١ی نیساندا کارگەیەکی نۆژەنکردنەوەیان لە شاری بورسا و لە ١٧ی ئاداردا ئۆتۆمبێلێکیان لە شاری مێرسین ئاکدەنیز ئاگرداوە و سووتێراون."