'کاتێک دەوڵەت لە یاسا لادەدات، ئەوکاتە بەرخۆدان مافە'

پەرلەمانتاری چەولیگی دەم پارتی عومەر فاروق هۆلاکۆ ئاماژەی بەوەکرد لەو جێگەیەی دەوڵەت لە یاسا دوردەکەوێتەوە، جگە لە بەرخۆدان و چالاکی ڕێگەیەکی تر نیە.

عومەر فاروق هۆلاکۆ سەرنجی خستە سەر بەرخۆدانی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک لە زیندانەکانی تورکیا و داوای  پشتیوانی جڤاکی کرد.

زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک لە چوارچێوەی کەمپینی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' لە ٢٧ی تشرینی یەکەمەوە دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردنکرد و لە ٤ی نیساندا پەڕییەوە بۆ قۆناغێکی تر بە چالاکی بایکۆتکردنی دادگاکان و هەڵپەساردنی چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەر و بنەماڵەکانیان، بەرخۆدانی زیندانیان بەردەوامە.

لەوبارەیەوە پەرلەمانتاری چەولیگی دەم پارتی عومەر فاروق هۆلاکۆ بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا لە تورکیادا بە تەواوەتی سیاسەت خنکێنراوە و وتی: "تاکە ڕزگاری لەم دۆخە خنکێنراوەی سیاسەت لە تورکیادا، کۆتایهێنان بە سیستەمی گۆشەگیریی ئیمراڵیە. بۆیە گۆشەگیری لەسەر بەڕێز ئۆجالان جگە ئاستەنگکرنی چارەسەری دیموکراتیکی و ئاشتی جڤاکی شتێکی تر نیە. بۆیە بەڕێز ئۆجالان کارەکتەری سەرەکی و موخاتیبێکی گرنگە بۆ چارەسەری سیاسی."

داهاتووی گەلان لەژێر گوشاردایە

پەرلەمانتاری چەولیگی دەم پارتی عومەر فاروق هۆلاکۆ ئاماژەی بە لێکدژی گۆشەگیری لە قانونەکانی تورکیا و مافە نێونەتەوەیەکان، بۆیە گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان گۆشەگیرکردنی کۆمەڵگایە و وتی: "دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە ژینگەیەکی وایان خوڵقاندوە کە دژبەری نێوان کۆمەڵگا و نەژادپەرەستی زیاترکردووە. هیچ نیازێکی بەڕیوەبەرییەکی ئاشتیانە لە سیاسەتیاندا بوونی نیە. بۆ درێژکردنەوەی دەسەڵاتیان، بۆ ڕێگریکردن لە چارەسەری ئاشتی و دیموکراتیکی، بەڕێز ئۆجالانیان گۆشەگیرکردووە، چونکە بەڕێز ئۆجالان ناونیشانی چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتیە. بۆیە گۆشەگیری سەر بەڕیز ئۆجالان، بە مانای گۆشگیرکردنی داهاتووی گەلان دێت لە کوردستان و تورکیاشدا."

گەر دەوڵەت لە یاسا دوورکەوتبێتەوە

هۆلاکۆ باسی لە کەمپینی ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی: "لە دژی سیستەمی نایاسایی، ناڕازیبوون زۆر گرنگە. ئەشکەنجەی سەر زیندانیانی سیاسی لە ئاستێکی جدیدایە. ئەمەش نیشانەی ئەوەیە یاسا کەوتۆتە ژێر بڕیاری سیاسەوە. دادگا لە تورکیادا لەلایەن دەسەڵاتداری سیاسیەوە بەڕێوەدەبرێت. جگە لە دوژمنایەتیکردنی کوردان هیچ کارێکی تر ناکات. ئەشکەنجەدانی زیندانیان، سەرگومکردنیان، ئاستەنگکردنی مافی دەرمانکردنیان نیشانەی سیاسەتی گۆشەگیرییە. بۆیە زیندنیانی سیاسی کورد زۆر بە باشی ئەم سیاسەتەیان هەڵسەنگاندووە، بۆ ئەوەی ئەنجامێک لە شکستپهێنانی ئەم سیاسەتە بەدەست بهێنن لە چالاکی و بەرخۆدانندان. لەو جێگەیەی دەوڵەت لە یاسا دوردەکەوێتەوە، بەرخۆدان و چالاکی باشترین ڕێگەیە. لە زیندانەکاندا تێکۆشان و بەرخۆدانێکی مەزن هەیە. بە پشتیوانیکردنی بنەماڵەی زیندانیان، بە پشتگیرکردنی تێکۆشانی زیندانانیان دەتوانرێت کۆتای بە تاریکی گۆشەگیری لەسەر جڤاک بهێنرێت."