کاتی پیری: نابێت فشاری سیاسی بکرێتە سەر چاپەمەنی ئازاد
لە مەجلیسی نوێنەرانی هۆڵەندا، کاتی پیری ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر هێرشی پۆلیس بۆ سەر ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر لە بەلژیکا و گوتی: " نابێت فشاری سیاسی بکرێتە سەر چاپەمەنی ئازاد".
لە مەجلیسی نوێنەرانی هۆڵەندا، کاتی پیری ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر هێرشی پۆلیس بۆ سەر ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر لە بەلژیکا و گوتی: " نابێت فشاری سیاسی بکرێتە سەر چاپەمەنی ئازاد".
ڕاپۆرتدەری پێشووی تورکیای پەرلەمانی ئەوروپا، کاتی پیری لە تەلەفزیۆنی مەدیا خەبەر لەگەڵ ئەرم کانسۆی دوا و هێرشی پۆلیسی بەلژیکای بۆ سەر ستۆدیۆکانی چاپەمەنی کورد شەرمەزار کرد.
کاتی پیری ڕایگەیاند پێویستە ڕێز لە ئازادی چاپەمەنی بگیرێت و گوتی: "لە شاری دانهاگی هۆڵەندا کە من لێی دەژیم، نزیکەی ٣٠ هەزار کورد هەن، هەبوونی چاپەمەنی ئازاد مافی گەلی کوردە".
کاتی پیری ڕایگەیاند نابێت لە هۆڵەندا ڕێگە بەم جۆرە هێرشانە بدرێت، گوتی: "بەهیوام لە بەلژیکاش ڕێگە بەمە نەدرێت، پێویستە فشار نەکرێتە سەر چاپەمەنی ئازاد. ئەگەر هەنگاوێکی وەها بنرێت، بێگومان ئەمە نیشانەی خراپتربوونی ڕەوشەکەیە".
کاتی پیری دووپاتی کردەوە، پێویستە هەموومان بۆ ئازادی چاپەمەنی تێبکۆشین، ئەمە بۆ سەروەری یاسا و مافی مرۆڤ گرنگە، گوتی: "بەهیوام خەباتکارانی چاپەمەنی کورد کە ساڵانێکە لە چاپەمەنیدا خەبات دەکەن، چیتر ڕووبەڕووی ڕەوشێکی وەها نەبنەوە".