کازم سەیادی: "بەم نزیکانە سودانی داوای کشانەوەی پێشمەرگە دەکات بۆ هێڵی ٣٦"
کازم سەیادی پەرلەمانتاری پێشووی عێراق ڕایگەیاند: سەرۆک وەزیرانی عێراق بەم نزیکانە هێزەکانی پێشمەرگە دەگەڕێنێتەوە هێڵی ٣٦ی پێش رووخانی رژێمی بەعس.
کازم سەیادی پەرلەمانتاری پێشووی عێراق ڕایگەیاند: سەرۆک وەزیرانی عێراق بەم نزیکانە هێزەکانی پێشمەرگە دەگەڕێنێتەوە هێڵی ٣٦ی پێش رووخانی رژێمی بەعس.
کازم سەیادی پەرلەمانتاری پێشووی عێراق لەلەمیانی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند: محەمەد شیاع سودانی دەیەوێت نەخشەی عێراقێکی نوێ بکێشێت، بەم نزیکانە پێشمەرگە دەگەڕێنێتەوە هێڵی ٣٦ کە هەروەها پێی دەڵێن (هێڵی شین) ئەگەر فەرمانەکە جێبەجێ نەکەن ئەوە هێز بەکاردەهێنێت.
جێگای باسە ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی عێراق، شیعە مەزهەبە و ناسراوە کە کەسێکی توندڕەوە و هەڵوێستی توندی بەرامبەر کورد و سونەکانی عێراق هەیە.