ئامادەکارییەکان بۆ ڕێپێوان و گردبوونەوەی ١٦ ی تشرینی دووەم لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بەردەوامە، بەم بۆنەیەوە لە شاری بازلی سویسرا کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا. وێنەی ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلین کە دژی توساش لە ئەنقەرە چالاکی فیداییان ئەنجامدا، لە هۆڵی کۆبوونەوەکە هەڵواسرا.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان، نامەی فیداییان خوێنرایەوە.
"فیداییان بەرپرسیارێتییەکی مەزنیان بۆ ئێمە جێهێشت"
ئەندامی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە_ئە) سۆزدار سیدار ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلینی بیرهێنایەوە و ئاماژەی بەوە کرد چالاکوانە فیداییەکان بەرپرسیارێتییەکی مەزنیان بۆ گەلی کورد جێهێشت، ڕۆڵ و ئەرکی هەمووانیان لەم قۆناغەدا دەستنیشان کرد، گوتی: "پێویستە خاوەنداری زیاتر لە چالاکی هەڤاڵەکانمان بکەین".
سیدار تیشکی خستەسەر دیداری ڕێبەر ئاپۆ و ڕایگەیاند پێویستە شایستەی سڵاوەکەی ڕێبەر ئاپۆ بین، گوتی: "پێویستە بەڵێنمان بۆ تێکۆشان لەپێناو ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ نوێ بکەینەوە. هەوڵ بدەین شایستەی ئەم تێکۆشانە بین".
"ئەوانەی دەیانەوێت ڕۆژهەڵاتی ناوین دابڕێژنەوە، پێویستە ڕێبەر ئاپۆ لە پرۆسەکەدا بەشداربکەن"
ڕۆژنامەنووس و نووسەر فەردا چەتین تیشکی خستەسەر هەڵمەتی ئازادی و بەردەوامی چالاکییەکان بۆ ڕێبەر ئاپۆ، ئاماژەی کرد بە وتەکانی دەوڵەت باخچەلی و ئاکەپە، هەروەها تیشکی خستەسەر هێرشەکانی داگیرکاری و سیاسەتی قەیوم، گوتی: "ئەوانەی دەیانەوێت ڕۆژهەڵاتی ناوین دابڕێژنەوە، پێویستە ڕێبەر ئاپۆ لە پرۆسەکەدا بەشدار بکەن. ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان، لەم قۆناغەدا بەڕوونی پشتگیری لە ئیسرائیل دەکەن. لەم قۆناغەدا نموونەی جەنگی جیهانیی یەکەم و دووەم دەردەکەوێت".
"دەبێت ناچاریان بکەین بۆ ئازادی ڕێبەرێتی"
فەردا چەتین تیشکی خستەسەر هەڵمەتی ئازادی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، تیشکی خستەسەر دیدارەکەی ڕێبەر ئاپۆ و بەردەوامی گۆشەگیری، گوتی: "ڕێبەرێتی لە پرۆسەکانی پێشوودا داوای کرد گفتوگۆکان کراوە و ئاشکرابن. گەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوین پرۆسەیەکی نوێ دەست پێ بکرێت، نابێت بەدزییەوە بکرێت. پێویستە ئێمە تێکۆشان و ڕێکخستنمان لە ئەوروپا ڕاگەیەنین. پێویستە ناچاریان بکەین، تا ڕێبەرێتی ئازاد بکەن. ئەگەر پرۆسەیەک هەبێت، دەبێت لە نزیکەوە چاودێری بکەین. پێویستە دەربارەی ئەم پرۆسەیە بدوێین. ئەمە لەلایەکەوە کاری دیپلۆماسییە و لەلایەکی ترەوە کاری گەلە".
چەتین داوای کرد بەشدارییەکی بەهێز لە گردبوونەوەی ١٦ ی تشرینی دووەمی کۆڵن بکرێت، گوتی: "دەبێت لەم پرۆسەیەدا باش خۆمان ڕێکخراو بکەین و بە سەدان هەزار کەس ڕووبکەینەوە گردبوونەوەی ڕێبەرێتی".