كه‌به‌ده‌هه‌ له‌ دژی بنكه‌یه‌كی پۆلیس چالاكی ئه‌نجامدا

جه‌نگاوه‌رانی ئه‌یله‌م ئاتاش سه‌ر به‌ كه‌به‌ده‌هه‌ ڕایانگه‌یاند، بۆ یادكردنه‌وه‌ی قوربانیانی كۆمه‌ڵكوژی مادیماك، له‌ ئه‌ده‌نه‌ له‌ دژی بنكه‌یه‌كی پۆلیس چالاكییه‌كیان به‌ نارنجۆك ئه‌نجامداوه‌ و له‌ ئاكامدا پۆلیسێك بریندار بووه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی جه‌نگاوه‌رانی ئه‌یله‌م ئاتاش سه‌ر به‌ بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتنی ژنان (كه‌به‌ده‌هه‌) هاتووه‌، وه‌ك كه‌به‌ده‌هه‌ شه‌وی ٣٠ی حوزه‌یران له‌ ئه‌ده‌نه‌، هێرشمان كرده‌ سه‌ر پۆلیسی فاشیستی ئه‌و سیستمه‌ كۆمه‌ڵكوژكاره‌. جه‌نگاوه‌رانی ئه‌یله‌م ئاتاشمان، نزیك كاتژمێر ٢٢:٠٠ له‌ یوره‌گیرـ له‌ شه‌قامی چوكورۆڤا له‌ دژی بنكه‌یه‌كی پۆلیس چالاكییه‌كیان به‌ نارنجۆك ئه‌نجامدا. له‌ ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌مان پۆلیسێك بریندار بوو. جه‌نگاوه‌ره‌كانمان به‌ سه‌ركه‌وتوویی گۆڕه‌پانی چالاكییه‌كه‌یان به‌جێهێشت.

ژ.ن