كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگا دیموكراتیكه‌كانی كوردستان له ئه‌وروپا (كه‌جه‌ده‌كه- ئه) به بۆنه‌ی ٩یه‌مین ساڵرۆژی فه‌رمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه، ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌ی ساڵی ٢٠١٤ ئه‌نجامدران، به‌ته‌نیا به كاره‌سات سنووردار ناكرێن و ئامانجیان له‌ناوبردنی ئێزه‌دییه‌كان بوو. ده‌وڵه‌تی توركی قڕكه‌ر به سه‌رده‌سته‌یی ئه‌ردۆغان و چه‌ته‌كانی داعش كه له‌لایه‌ن هێزه دڕنده‌كانی ناوچه‌كه پاڵپشتیان لێده‌كرێت، ٣ی ئابی ٢٠١٤ كۆمه‌ڵكوژی و جینۆسایدیان له شه‌نگال ئه‌نجامدا.
جیهان به بێده‌نگی سه‌یری كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی كرد
له‌به‌شێكی تری ڕاگهیهنداوهكهی كه‌جه‌ده‌كه-ئه‌وروپا دا هاتووه، كۆمه‌ڵكوژی له شه‌نگال له‌به‌رچاوی هه‌موو جیهان ئه‌نجامدرا و ئیداره‌ی په‌ده‌كه چاوی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و جینۆساید و كۆمه‌ڵكوژییه نوقاند، چه‌ته‌كانی داعش كه به‌هۆی خیانه‌تی په‌ده‌كه بوێریان پێبه‌خشرا، كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌یان له به‌رچاوی هه‌موو جیهان ئه‌نجامدا و جیهان به بێده‌نگی سه‌یری كرد.
كه‌جه‌ده‌كه-ئه‌وروپا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، ئیزدییه‌كان كه ڕووبه‌ڕووی فه‌رمانی ٧٤ه‌مین بووه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و جۆره كۆمه‌ڵكوژیانه نه‌بنه‌وه پاراستنی جه‌وهه‌ری خۆیان بنیاد نا و سیستمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری خۆیان دامەزراند، كه له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل ده‌كرێت.
له‌سه‌ر شێوازی داعش، هێرشه‌كان به ئامانجی كۆمه‌ڵكوژی به‌رده‌وامن
كه‌جه‌ده‌كه-ئه‌وروپا جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، هێشتا مه‌ترسی له‌سه‌ر شه‌نگال هه‌یه، ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و قڕكه‌ر هێشتا وه‌ك داعش له هێرش و هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رده‌وامه. دیكتاتۆریه‌تی ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت باشووری كوردستان و هه‌موو پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان داگیر بكات. ئه‌مه ئامانجی داعش بوو و ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت ئه‌و ئامانجه به‌دیبهێنێت. په‌ده‌كه‌ش به ڕكابه‌رایه‌تی و سیاسه‌تی ڕكابه‌رایه‌تی و به هاوكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ سوپای تورك، مه‌ترسیه‌كانی جینۆساید زیاتر ده‌كات.
تا ئه‌وه كاته‌ی قه‌واره‌ی شه‌نگال به‌فه‌رمی نه‌ناسرێت، هیچ چاره‌سه‌رییه‌كی هه‌میشه‌یی نایه‌ته ئاراوه.
كه‌جه‌ده‌كه-ئه‌وروپا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان دووپاتیكردووتهوه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له كۆمه‌ڵكوژی دیكه بگیرێت، پێویسته سه‌رجه‌م هێزه نێونه‌ته‌وه‌یه‌كان به‌تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جینۆساید و قه‌واره‌ی شه‌نگال به‌فه‌ری بناسن. سه‌ره‌كی ترین مافی ئێزدییه‌كان ئه‌وه‌یه كه قه‌واره‌ی شه‌نگال كه خاكی پیرۆزی ئێزدایهتییه، به‌فه‌رمی بناسرێت. هه‌ربۆیه ده‌بێت، سیستمی پاراستنی جه‌وهه‌ری و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگال كه بۆ پاراستنی خۆیان بنیادیان ناوه، قبوڵ بكرێن.
له كۆتایی ڕاگهیهندراوهكهدا داوا كراوه، له پێناو خاوه‌نداریكردن له شه‌نگال و ڕێگریكردن له كۆمه‌ڵكوژی نوێ به‌شداری له‌و چالاكیانه‌دا بكرێت، كه به پێشه‌نگایه‌تی تهژهكه- ئه‌وروپا له ڕۆژی ٣ی ئابی ٢٠٢٣ به‌ڕێوه‌ده‌چن.
ژ.ن