کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (كه‌نه‌كه)، له‌باره‌ی گۆشه‌گیری سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان و ئه‌و نامه هه‌ڕه‌شه‌ئامێزانه‌ی ئاراسته‌ی ده‌كرێن، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، كه‌نه‌كه نیگه‌رانی له‌باره‌ی ئه‌و نامه هه‌ڕه‌شه‌ئامێزانه‌ی ئاراسته‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان كراون ده‌ربڕیووه و رایگەیاندووە: بەپلانی ئۆرگانیزە دەزگاکانی دەوڵەت نامەگەلی بێ ناوی بۆ دەنێرن و تیایاندا هەڕەشەی کوشتنیان لێ دەکرێت.
هه‌ر له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه‌نه‌كه جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، ئێمە وەکو کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ئەم بێدادیەی سەر بەڕێز ئۆجالان و هاوڕێیانی بە توندی شەرمەزار دەکەین.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، ئەم رەفتارەی دەوڵەتی تورکیا لەبەرامبەر بەڕێز ئۆجالان نابێت جێگای قەبوڵ بێت، ئەمە راستەخۆ بڕیاری کوشتنە.
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه‌نه‌كه داوای لە سه‌رجه‌م ڕێكخراو و دامەزراوە نێونه‌ته‌وەییە‌كان كردووه، "مافە رەواکانی بەڕێز ئۆجالان بەهەند وەرگرن و فشار بکەنە سەر دەوڵەتی تورکیا کە کۆتایی بە زوڵم و نادادیەی لە سەری بێنێت".
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كه‌نه‌كه به‌مجۆره‌یه:
ئیدی ئەو گۆشێگیریە توندکراوەی سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، گەیشتۆتە خانەی فەرمانی لەناوبردن!
ئەوا ٢٨ مانگە کە لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان و سێ لە هاوڕێکانی لە دورگەی ئامڕاڵی، پەیوەندی پچڕاوە. دەوڵەتی تورکیا زۆر بەئاشکرا رێ نادا کە کەس و کار و پارێزەرەکانیان سەردانیان بکەن. هەروەها مافی نامەناردن و قسەکردن لە ڕێگای پەیوەندی
تەلەفونیشەوە پێ‌نادرێت. ئەم رەفتار و هەڵوێستەی دەوڵەتی تورکیا هەموو قانون ومافە حقوقیەکانی جیهانی پێشێل کردووە.
بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان لە ١٥ ی شوباتی ساڵی ١٩٩٩ ەوە لە دورگەی ئامڕالی دیلە. بەڕێز ئۆجالان، وەک رێبەرێکی کورد بەهۆی دۆزی کورد و کوردستان بە دەستی دەوڵەتی تورکیاوە راستی سەدان مامەڵەی دژە مرۆیی دێت.
رێ نەدان بە دیدار لەگەڵیدا خۆی لەخۆیدا ئەشکەنجەدانێکە بۆ لەناوبردنی. بەپلانی ئۆرگانیزە دەزگاکانی دەوڵەت نامەگەلی بێ ناوی بۆ دەنێرن وتیایاندا هەڕەشەی کوشتنیان لێ دەکرێت.
ئێمە وەکو کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ئەم بێدادیەی سەر بەڕێز ئۆجالان و هاوڕێیانی بە توندی شەرمەزار دەکەین.
لە هەموو دونیا، لە نامرۆڤایەتیترین رژێم دا مافی چاوپێکەوتن و دیدار بۆ هەر رەهینەیەک دەدرێت. رژێمی ئاپارتهایدای ئەفریکای باشوری ساڵانی حەفتاکانی سەدەی رابردووش وەکو دەوڵەتی تورکیای نەکردووە!
ئەم رەفتارەی دەوڵەتی تورکیا لەبەرامبەر بەڕێز ئۆجالان نابێ جێگای قەبوڵ بێت، ئەمە راستەخۆ بڕیاری کوشتنە!
زیندانیانی سیاسی لە هەر شوێنێکی دونیا بێت ئەو مافە حقوقیەیان هەیە. ئەم مافە نابێت لە زیندانیان بسەنرێتەوە. بەڵام دەوڵەتی تورکیا هیچ لەو ماف و یاسا مرۆڤانەیانە ناس ناکات و پێشێلیان دەکات و بەڵکو مافی ژیانیشیان لێدەسەنەتەوە.
بەڕێز ئۆجالان لە هەموو ژیانی خۆیدا خزمەتی گەلی کوردستانی کردووە و لە پێناو مافە رەواکانی ئەوان تێکۆشانێکی گەورەی ئەنجام داوە. بۆیە بەڕێزیان باجی زۆر گرانی داوە و ئێستایش دەیدا. هەر بۆیەشە خەڵکی کوردستان لە سەرەتاوە لە ئۆجالان بەخاوەن دەرکەوتووە و بەخاوەن دەردەکەوێ.
ک ن ک داوا لە هەموو کورد و کوردستانیان دەکات کە لەم تێکۆشەرە زیاتر بە خاوەن دەرکەون.
هەروەها داوا لە هەموو دونیای دیموکراتیک و مرۆڤدۆست، دەزگاکانی ناودەوڵەتیش دەکات کە مافە رەواکانی بەڕێز ئۆجالان بەهەند وەرگرن و فشار بکەنە سەر دەوڵەتی تورکیا کە کۆتایی بە زوڵم و نادادیەی لە سەری بێنێت.
ک ن ک هەروەها بانگی دەوڵەتی تورکیا دەکات کە واز لەو سیاسەتە نامرۆڤانەی خۆی بێنێت و بە زوترین کات رێگا بۆ ئازادیەکانی بەڕێز ئۆجالان بکاتەوە و و مافە یاساییەکانی بەدیبهێنێت.
کۆنسەی بەڕێوەبەریی
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
١٠ی تەموزی ٢٠٢٣ بڕۆکسڵ
ژ.ن