خورشید چەتین پاش ٣٠ ساڵ ئازادکرا

خورشید چەتین کە لە تەمەنی ٢٢ ساڵی خرایە زیندان، پاش ٣٠ ساڵ، لە تەمەنی ٥٢ ساڵی ئازادکرا.

خورشید چەتین (٥٢ ساڵ) کە بە هۆکاری سیاسی زیندانی کرا وو، پاش ٣٠ لە زیندانی ژمارەی ١ ی جۆری F ی شاکران لە ئەزمیر، ئازادکرا. چەتین لە ساڵی ١٩٩٤ لە بەدلیس دەستبەسەرکرا و لە دادگای ئاسایشی دەوڵەت دادگایی کرا. دادگا بە تۆمەتی "تێکدانی یەکێتی و یەکپارچەیی دەوڵەت" سزای هەتاهەتایی بەسەر چەتیندا سەپاند. چەتین لە تەمەنی ٢٢ ساڵی چووە زیندان، لە تەمەنی ٥٢ ساڵی دەرچوو. لەبەردەم زیندان لەلایەن کەسوکارەکەی و بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی پشتیوانی لە خزمی زیندانیان و حکومدراوان ئەگێ (ئەگێ توای دەر) پێشوازی لێ کرا.

چەتین لەبەردەم زیندان دڵخۆشی خۆی دەربڕی و ڕایگەیاند لەمەودواش هەرچی لەدەستی بێت دەیکات.