خزمی زیندانیان پێداگرن: گۆشەگیری ئیمراڵی دەشکێنین

خزمی زیندانیان لە ئێشکگری دادپەروەری دووپاتیان کردەوە، پێداگرن لەسەر شکاندنی گۆشەگیری ئیمراڵی.

ئێشكگری دادپەروەری بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد  عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد بە پێشەنگایەتی خزمی زیندانیان لە مێردین و ئێلح بەردەوامە.

مێردین

ئێشکگری دادپەروەری مێردین لە بینای پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) ٩٧ ڕۆژە بەردەوامە.

لە خزمی زیندانیان هونزوگول کالکان تیشکی خستەسەر گۆشەگیری توندی ئیمراڵی و گوتی: "ئێمە و زیندانیان پێداگرین لەسەر ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان. تا نەگەینە ئەنجامێک ئێشکگری بەردەوام دەبێت. بانگەواز لە هەمووان دەکەین، بەشداربن لە ڕاگەیاندراوەکەی سبەی لەبەردەم بینای دەبەپە بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان".

ئێلح

ئێشكگری دادپەروەری بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان (توای-دەر) لە بینای دەبەپە ٧٢ ڕۆژە بەردەوامە.

لە چالاکییەکەدا دایکان یەلەکی "گۆشەگیری تاوانێکی مرۆڤایەتییە"یان پۆشی، چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) و ئەندام و بەڕێوەبەرانی پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی و دەبەپە و دەم پارتی سەردانی چالاکییەکەیان کرد. بەشداربووان درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بە بەرخۆدان سەردەکەوین"یان بەرزکردەوە.