کەجەدەکە- ئە بانگەوازی بەپەلەی راگەیاند: با هەموان خاوەنداری لە دەنگی خۆیان بکەن

لەجەدەکە-ئە سەبارەت بە هەڵکوتانی پۆلیس بۆ سەر کەناڵەکانی ستێرک تی ڤی و مەدیا خەبەر تی ڤی بانگەوازێکی بەپەلەی راگەیاند و جەختی کردەوە: "گەلەکەمان بۆ خاوەنداری لە دەنگ و ئیرادەی خۆیان دەبێت دەستبەجێ بکەونە ناو جموجۆڵەوە".

لە راگەیەندراوەکەی کۆنگرەی کۆمەڵگا دیموکراتیکەکانی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە)دا هاتووە، "لە دژی هەوڵەکانی بێدەنگکردنی راگەیاندنی ئازاد، ئێمە داوای خاوەنداری لە کەناڵەکانمان دەکەین.

ستێرک تی ڤی و مەدیا خەبەر تی ڤی دەنگ و چاوی گەلی کوردن. پۆلیسەکان لە نیوەشەودا هەڵیانکوتایە سەر ستۆدیۆکانی ستێرک تی ڤی و مەدیا خەبەر تی ڤی لە بەلجیکا و گەمارۆیان دا.

دەوڵەتی بەلجیکا کە لە ناوەڕاستی ئەوروپا بانگەشەی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ دەکات، هەڵیکوتایە سەر کەناڵەکانی ستێرک تی ڤی و مەدیا خەبەر تی ڤی کە دەنگی گەلی کوردن. ئێمە ئەو هەڵکوتان و گەمارۆدانە شەرمەزار دەکەین.

داوا لە دەوڵەتی بەلجیکا دەکەین کە دەستبەجێ دەستبەرداری ئەو هەڵوێستە نادیموکراتیەی ببێت، کە دەیەوێت ستێرک تی ڤی و مەدیا خەبەر تی ڤی بترسێنێت، کە لەلایەن گەلی کورد و ملیۆنان مرۆڤەوە سەیر دەکرێن.

داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە خاوەنداری لە دەنگ و ئیرادەی خۆیان بکەن، دەستبەجێ بکەونەخۆ و بۆ خاوەنداری لە گەناڵەکانیان بکەونە ئامادەباشیەوە. ئێمە داوا لە گەلەکەمان لە ئەوروپا دەکەین کە بۆ خاوەنداری لە ستێرک تی ڤی و مەدیا خەبەر تی ڤی دەمودەست بکەونە جوڵەوە".

هـ . ب