کەجەدەکە – ئە جەژنی قوربانی پیرۆز کرد
کەجەدەکە – ئە جەژنی قوربانی پیرۆز کرد و بانگەوازی یەکگرتن و بەرزکردنەوەی تێکۆشانی لە گەل کرد.
کەجەدەکە – ئە جەژنی قوربانی پیرۆز کرد و بانگەوازی یەکگرتن و بەرزکردنەوەی تێکۆشانی لە گەل کرد.
کەجەدەکە – ئە بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. لە پەیامی کەجەدەکە – ئە دا ئاماژە بەوەکرا، " لەدژی هەڕەشەی داگیرکەر لەسەر هەموو پارچەکانی کوردستان لە هەموو کاتێک زیاتر یەکێتی نەتەوەیی دروست بکەن. سیاسەتی کۆمەڵکوژی هاوپەیمانی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە لەسەر جۆگرافیای کوردستان لە جەژنی قورباندا بەردەوامە. عەقڵیەتی دڕندەی داعش و ئاکەپە رێگە نادات گەلەکەمان بە ئایین و باوەریەوە جەژنی خۆی پیرۆز بکات، هێرش دەکات و رێگری لە پیرۆزکردنی جەژن دەکات. لە هێرشەکانی لەدژی خەڵکی مەدەنی بێ ئەوەی جیاوازی لەنێوان، ژن و منداڵ و پیر بکات، گەلی کورد دەکاتە ئامانج.
' بەهۆی بەرخۆدانەوە شکست دەهێنن '
هێرشی داگیرکەری ئەردۆغان و حکومەتەکەی لە هەموو کوردستان، شەنگال، مەخمور، باشوری کوردستان، رۆژئاوا و لە رۆژی جەژندا بەردەوامە. دیکتاتۆر ئەردۆغان و دەوڵەتی ئاکەپە کە ئایین، ئەخلاق و یاسا ناناسێت، لە بەرانبەر بەرخۆدانی گەلەکەمان و گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی دیموکراتی شکست دەهێنن. لە هەموو بەهات مرۆڤایەتی دوورە، لە ترسی لەناوچوون و بەرخۆدانی گەلەکەمان و بەشەکانی ئۆپۆزسیۆنی دیموکراتیک، کۆمەڵکوژی دەکات.
' پێویستە خاوەنداری لە یەکدی بکەین'
بۆیەش پێویستە گەلەکەمان لە هەموو کاتێک زیاتر خاوەنداری لە یەکدی بکات، بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە سەردانی یەکدی بکات، یەکگرتنی مادی و مەعنەوەی زیاتر بکات. بە تایبەتی گەلەکەمان لە شەهبا کە پێویستی بە هاوکاری هەیە، پێویستە ئێمە یەکێتی نەتەوەیی و رۆحی یەکگرتنی هاوبەش بەهێز بکەین. لەدژی هەڕەشەکانی داگیرکەران لە سەر هەموو پارچەکانی کوردستان، پێویستە یەکێتی نەتەوەیی خۆمان بەهێزتر بکەین.
ئێمە وەک کەجەدەکە – ئە جەژنی هەموو مرۆڤایەتی بە تایبەتی گەلەکەمان پیرۆز دەکەین، بە هیوای ئەوەی کە جەژن بۆ گەلەکەمان و هەموو گەلانی ژێردەستی ببێتە مایەی ئازادی، برایەتی یەکسانی، دیموکراسی و دادپەروەری. هیوادارین کە ئەم جەژنە ببێتە هۆکاری بەهێزبوونی یەکگرتن و دابەشکردن."
ف.ق