کەجەدەکە-ئە و تەژەکە-ئە: لە ڕێپێوانەکەی کۆڵن مێژوو نووسرایەوە-نوێکرایەوە
کەجەدەکە-ئە و تەژەکە-ئە ڕایانگەیاند بە ڕێپێوانەکەی کۆڵن سەدان هەزار کەس ڕۆحی "ناتوانن ڕۆژەکەمان تاریک بکەن"یان گەیاندە کۆڵن و دەڵێن: "لە ڕێپێوانەکەی کۆڵن، مێژوو نووسرایەوە".
کەجەدەکە-ئە و تەژەکە-ئە ڕایانگەیاند بە ڕێپێوانەکەی کۆڵن سەدان هەزار کەس ڕۆحی "ناتوانن ڕۆژەکەمان تاریک بکەن"یان گەیاندە کۆڵن و دەڵێن: "لە ڕێپێوانەکەی کۆڵن، مێژوو نووسرایەوە".
کۆنگرەی جڤاکە دیموکراتیکەکانی کوردستان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) و تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) پەیوەست بە ڕێپێوانەکەی کۆڵن ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن: "ئەو ڕێپێوانەی سەدان هەزار ژن و مناڵ و گەنج لە دەیان وڵاتی ئەوروپاوە تێیدا بەشداربوون، بووە گەواهیدەری خاوەندارێتییەکی شکۆمەند".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ڕێپێوانەکە بە پێداگرییەکی هاوشێوەی قۆناغی ساڵی ١٩٩٩ بۆ خاوەندارێتی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدراوە و هەزاران کەس لە وڵاتە جیاجیاکانەوە ڕوویانکردۆتەوە کۆڵن.
"دەرکەوت ڕێبەر ئاپۆ، ڕێبەرێکی نێونەتەوەییە"
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵێن: "ئەنتەرناسیۆنالیست و دۆستانی کورد لە وڵاتە جیاجیاکان لە ١٠ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"یان دەستپێکرد و لە کۆڵن خاوەنداریان لە ڕێبەر ئاپۆ کرد، دووپاتیان کردەوە کە ئەو ڕێبەرێکی نێونەتەوەییە".
"مێژوو نووسرایەوە"
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "گەلی کورد و دۆستەکانیان دووپاتیان کردەوە گۆشەگیری و دیکگرتنی ٢٥ ساڵە قبووڵ ناکەن، پێداگرن لەسەر ڕاوەستاندنی ئەو ڕێبازەی سەدەکانی ناوەڕاست کە لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا گەلی کورد گۆشەگیر دەکات، جەخت دەکەنەوە کە ساڵی ٢٠٢٤ بکەنە ساڵی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.
سەدان هەزار کوردستانی و دۆستەکانیان لە ڕێپێوانی "ئازادی بۆ ئۆجالان" لە کۆڵن ئیرادە و دڵسۆزی خۆیان بۆ ڕێبەرێتی پیشاندا و دیاریانکرد کە ناونیشانی چارەسەر ڕێبەر ئاپۆیە.
پێویستە دەوڵەتی تورک و هێز و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان پەیامی گەلی کورد بەباشی ببیستن.
وەک کەجەدەکە-ئە و تەژەکە-ئە سوپاسی ئەو سەدان هەزار کەسە دەکەین کە بەشداربوون لە ڕێپێوانی مەزنی ١٧ ی شوبات لە کۆڵن، بەتایبەتی ژنان و گەنجان و ئەنتەرناسیۆنالیست و دۆستان و شۆڕشگێڕان و دیموکرات و ڕۆشنبیر و هەر کەسێک کە بۆ مرۆڤایەتی تێدەکۆشێت.
بێگومان پێکەوە سەردەکەوین و گۆشەگیری دەشکێنین".