کەجەدەکە – ئەوروپا جەژنی ئێزدی پیرۆز کرد

کەجەدەکە ئەوروپا جەژنی ئێزی لە کوردانی ئێزدی پیرۆز کرد و بۆ ستاتۆی شەنگال بانگەوازی لە دەزگا و ناوەندەکانی ئێزدی کرد کە بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن.

کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد – ئەوروپا جەژنی ئێزی پیرۆز کرد. لە پەیامی پیرۆزباییدا رایگەیاند، هیوادارین جەژنی ئێزی ببێتە هۆی ئاشتی، ستاتۆ و ئازادی بۆ گەلی ئێزدی و هەموو کوردستانیان."

کەجەدەکە – ئەوروپا وتی، "لە چوارچێوەی ئەم جەژنەدا، بانگەوازی لە دەزگا و ناوەندەکانی ئێزدی کەسایەتی و پێشەنگەکانی ئەم پێکهاتەیە دەکەین کە بۆ یەکێتی و رێکخستنیان بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن و یەکێتی خۆیان جێبەجێ بکەن، بۆ ستاتۆ و دروستکردنی شەنگال خاوەنداری لە شەنگال بکەن و بەرخۆدان گەش بکەن.

ئێمە وەک کەجەدەکە – ئەوروپا، جەژنی ئێزی لە  گەلی ئێزدیمان پیرۆز دەکەین، هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە هۆی ئاشتی بۆ هەموو کوردستان و ستاتۆ و ئازادی گەلی ئێزدیمان."

ف.ق