کەجەئێ-ئە: بە ڕوحی تەڤگەری ئازادییەوە سەرکەوتین
کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ئێزدی لە ئەوروپا ڕایگەیاند "بە روحی تەڤگەری ئازادییەوە خۆمان ڕێکخست و لە دژی داعش سەرکەوتین."
کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ئێزدی لە ئەوروپا ڕایگەیاند "بە روحی تەڤگەری ئازادییەوە خۆمان ڕێکخست و لە دژی داعش سەرکەوتین."
کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ئێزدی لە ئەوروپا (کەجەئێ-ئە) بە بۆنەی ٩هەمین ساڵوەگەڕی ڕزگارکردنی شەنگالەوە ڕاگەیاندرواێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا فەرمانی ٣ی تەمموزی ٢٠١٤ بیرهێنراوەتەوە کە چەتەکانی داعش لەسەرانسەری شەنگالدا فەرمانڕەوا بوون و لە باوەڕی هیچ کەسێکدا نەبوو جارێکی دیکە کۆمەڵگەی ئێزدی بگەڕێتەوە شەنگال و داعش تێکبشكێت.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەسنیشانکراوە کۆمەڵگەی ئێزدی بە ڕوحی تەڤگەری ئازادییەوە سەرلەنوێ خۆی بەڕێکخستن کردووەتەوە و بە بەرخۆدانێکی بێهاوتا لە دژی دڕندەی داعش سەرکەوت.
کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ئێزدی لە ئەوروپا دیاریکرد، کۆمەڵگەی ئێزدی نەک بە تەنها خۆی لە داعش ڕزگارکرد، لە هەمانکاتدا وێڕای هەبوونی هێرشە فاشیست و داگیرکارییەکانی هەرێمەکە، بۆ ئازادی و قەوارەی خۆی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دامەزراند.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا لە کەسێتی مام زەکی شەنگالی و عەگید جڤیاندا هەموو ئەو گیانبەختکردووان کە لە ڕزگارکردنی شەنگالدا خەباتییان هەبووە بە ڕێزداری و خۆشەویستییەوە یاد کراونەتەوە.
لە کۆتایی ڕاگەیانداوەکەدا دەستنیشانکراوە لەسەر هێڵی گیانبەختکردووان هەنگاوهەڵدەگرن و بە ڕوحی تێکۆشانی ئەوانەوە خەبات دەکەن.