کۆمەڵکووژیی مەڕەش و ڕۆبۆسکی لە فرانکفۆرت یادکرایەوە
لە فرانکفۆرت بۆ ئەوکەسانەی کە لە کۆمەڵکووژی مەڕەش و ڕۆبۆسکییدا شەهید بوون مەڕاسیمی یادکردنەوە ئەنجامدرا. لە یادکردنەوەکەدا بانگەوازی خاوەندارێتی کردن لە شۆڕشی ڕۆژائاوا کرا.
لە فرانکفۆرت بۆ ئەوکەسانەی کە لە کۆمەڵکووژی مەڕەش و ڕۆبۆسکییدا شەهید بوون مەڕاسیمی یادکردنەوە ئەنجامدرا. لە یادکردنەوەکەدا بانگەوازی خاوەندارێتی کردن لە شۆڕشی ڕۆژائاوا کرا.
بۆ ئەو کەسانەی کە لە مەڕەش و رۆبۆسکی شەهید کران لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی فرانکفۆرتی ئەڵمانیا چالاکی یادکردنەوە ئەنجامدرا. یادەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی دەستی پێکرد.
سیاسەتمەداری کورد محەمەد دەمیر لە یادەکەدا قسەی کرد. دەمیر ئاماژەی بەوەکرد کە کۆمەڵکووژیی مەڕەش بە ئامانجی سەرکوتکردنی تەڤگەری کورد کراوە و گوتی: "لە کۆمەڵکووژییەکەدا بە گولە و کوتەک هێرشیان کردە سەر گەل. لەسەر جەستەی ژنانی گەنج تاوانی دژە مرۆڤایەتییان ئەنجامدا. وەک ئەوەی ئەوە بەس نەبێت دەستیان وەردایە ماڵ و موڵکی خەڵک".
دەمیر ئاماژەی بە کۆمەڵکووژی ڕۆبۆسکی کرد کە لە کۆمەڵکووژی مەڕەش جیاوازتر نییە و بانگەوازی خاوەندارێتی کردنی لە شۆڕشی ڕۆژئاوای لە هەموو کەسێک کرد.
لە پلاتفۆرمی دەنگی زیندانیان باقی سەلچوک لە قسەکانییدا ئاماژەی بە کۆمەڵکووژییەکانی مەڕەش کرد کە دەوڵەت بۆ ئەوەی هەڵوێستی شۆرشگێڕی لە ناوببات کۆمەڵکوژی ئەنجامدا. سەلچوک ئاماژەی بە هەلومەرجی زیندانیان کرد و گوتی: "بە ڕەفتارە میزاجیەکانیان زۆرێک لە مافە سەرەتاییەکانی زیندانیان زەوتکردوە".
پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە فەرهاد ئەنجو کۆمەڵکووژی دەوڵەتی تورکی لە مانگی کانوونی یەکەمدا کە لە دژی کوردان ئەنجامدرا بە بیرهێنایەوە. ئەنجو ڕۆژنامەنووسانی کورد نازم داشتان و جیهان بیلگین کە بەشێوەیەکی دڕاندانە شەهید کران یادی کردنەوە و گوتی: "مانگی کانوونی یەکەم وەک مانگی کۆمەڵکووژی ناسراوە. ئەوانەی کە بە بوونی کورد نیگەران دەبن، ئەو کۆمەڵکوژییانە فەرز دەکەن. کۆمەڵکووژی ڕۆبۆسکی بەشێکە لەم سیاسەتانە".
چالاکی یادکردنەوەکە لە دوای قسەکان بە سینەفزیۆنێک بەردەوامبوو. لە کۆتایی یادکردنەوەکەدا ئامادەبوان دووپاتیان کردەوە کە نابێت کۆمەڵکووژی لە بیر بکرێت و بانگەوازی خاوەندارێتی لە تێکۆشانی گەلی کورد و شۆڕشی ڕۆژئاوا کرا.