مەکەگە: ناتوانن ژنانی ڕۆژنامەنووس بێدەنگ بکەن

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنانی میزۆپۆتامیا (مەکەگە) دەبارەی داخستنی کۆمپانیای گزنگی بەربەیان بۆ بەرهەمهێنانی میدیایی، ناڕەزایەتی نیشاندا و ڕایگەیاند: "لە گوربەتەلیان هەتا وەکو گوڵستانەکان، لە دەنیزەکان هەتا هێرۆەکان و جیهانەکان تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت.

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنانی میزۆپۆتامیا (مەکەگە) دەربارەی داخستنی کۆمپانیای گزنگی بەربەیان بۆ بەرهەمهێنانی بابەتی میدیایی کە لە شاری سلێمانی بۆ ژن تیڤی بەرنامە ئامادە دەکات و خەباتکارەکانی هەموو ژن بوون، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوی کردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە هێزەکانی ئاسایشی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزراوە ئەمنییەکانی هەرێم لە ٣١ی کانوونی یەکەم لە ڕۆژەکانی کۆتایی ساڵ، بەبێ هیچ هۆکارێکی یاسایی یان ئاگادارکردنەوەیەکی فەرمی کۆمپانیاکەیان داخست.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کۆمپانیاکە ماوەی ٧ ساڵە لە هەرێمەکەدا خەبات دەکات و بووە بە دەنگی ژنان، کۆمپانیاکە بەرنامە بۆ ژن تیڤی ئامادە دەکات کە یەکەم تەلەفزیۆنی ژنە. ئەم بەرهەمانە هەر لە هەولێرەوە تا سلێمانی، لە کەلارەوە تا دهۆک و گەلێک لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاستییەکانی سەبارەت بە ژنانی ئاشکرا دەکرد. حکومەتی ناوەندی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە داخستنی کۆمپانیاکە دەیانەوێت ڕێگری لە ڕاستییەکان بکەن. وەک مەکەگە جارێکی تر پشتگیری کۆمپانیای وەبەرهێنانی گزنگی بەربەیان دەکەین و داوا لە دەسەڵاتداران دەکەین بە زووترین کات لەبڕیارەکەیان پاشگەزببنەوە. ناتوانن ژنانی ڕۆژنامەنووس بێدەنگ بکەن. لە گوربەتەلیان تاوەکو گوڵستانەکان، لە دەنیزەکانەوە تا هێرۆەکان و جیهانەکان، تێکۆشانی حەقیقەتمان بەردەوامە و بەردەوام دەبێت".