کۆمسیۆنی باشوری کەجەدەکە لە ئەوروپا داوای بەشداریکردن لە رێپێوانی دۆسلدۆرف دەکات
کۆمسیۆنی باشوری کەجەدەکە داوای لە کوردستانیان کرد بەشداری لە خۆپیشاندانی رۆژی شەممە لە شاری دۆسیلدۆرفی ئەڵمانیا لەدژی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک بکەن.
کۆمسیۆنی باشوری کەجەدەکە داوای لە کوردستانیان کرد بەشداری لە خۆپیشاندانی رۆژی شەممە لە شاری دۆسیلدۆرفی ئەڵمانیا لەدژی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک بکەن.
کۆمسیۆنی باشوری کەجەدەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، بانگەوازی بۆ هەموو کوردستانیانی وڵاتی ئەڵمانیا و وڵاتانی دەوروبەری و هەموو ئازادی خوازان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی خۆپیشاندانی بەرفرەوان ئەنجامدەدرێت.
راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:
"بانگەوازی بۆ هەموو کوردستانیانی وڵاتی ئەڵمانیا و وڵاتانی دەوروبەری و هەموو ئازادی خوازان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی خۆپیشاندانی بەرفرەوان ئەنجامدەدرێت
دژی بەکارهێنانی غازی کیمیاوی و چەکی قەدەغە کراوی نێودەوڵەتی بەرانبەر بە خاکی کوردستان و گەریلا، لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە، ئەو کارە دڕندانەیە شەرمەزار دەکرێت،
بەشداری کردنتان هەڵوێستی مرۆڤدۆستی و نیشتیمانیە کە دەبێتە فشاری نێودەوڵەتی و لەم چالاکیەدا بانگەوازی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکرێت لە ئاستی ئەو تاوانە گەورە نامرۆڤانەدا بێ دەنگ نەبێت، بە بەرپرسیارێتی خۆی هەستێت دژی هێرشی داگیرکاری و لەشکرکێشی دەوڵەتی تورک بۆسەر خاکی کوردستان و ناوچەکانی تر، نکە سەدان جار چەکی کیمیایی قەدەغەکراوی بەکارهێناوە."
ڕۆژی شەمە ١٢/١١/٢٠٢٢
کاتژمێر؛ ١٠:٠٠
ناونیشان: نیزیکی هاوبانهۆفی شاری دوسیلدۆرف
Friedrich-Ebert-Str. 34-38
40210 Düsseldorf".
ف.ق