کۆمەڵەی مافی مرۆڤ: ١٥ ڕۆژنامەوان بەهۆی کارەکانیان گیراون
کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ÎHD) لقی ئامەد، دووپاتی کردەوە، زیاتر لە ١٣ مانگە ١٥ ڕۆژنامەوان بەهۆی کارەکانیانەوە گیراون، پێویستە سبەی لە دانیشتنی یەکەمدا ئازادبکرێن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ÎHD) لقی ئامەد، دووپاتی کردەوە، زیاتر لە ١٣ مانگە ١٥ ڕۆژنامەوان بەهۆی کارەکانیانەوە گیراون، پێویستە سبەی لە دانیشتنی یەکەمدا ئازادبکرێن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لقی ئامەد ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە دانیشتنی سبەینێ لە دادگای باڵای سزادان، کە تایبەتە بە دادگایکردنی ١٥ ڕۆژنامەوان لە کۆی ١٨ ڕۆژنامەوانی دەستگیرکراو؛ ئاماژە دەکات بە پێشێلکارییەکان دژی چاپەمەنی ئازاد و دەڵێت: "دەستگیرکردن و ڕاگرتن دەرهەق بە ڕۆژنامەوانە کوردەکان بەردەوامە بەهۆی فشاری دادگاوە، سیاسەتی حکومەت دوورە لە چەمکی ئیرادەی دیموکراتیک، بەتایبەت کاتێک ڕێخۆشکەرە بۆ فشارکردنە سەر ڕۆژنامەوانە کوردەکان".
ڕاگەیاندراوەکە دووپاتی دەکاتەوە، کاری ڕۆژنامەوانی بە تاوان حساب دەکرێت، دەڵێت: "کاتێک مرۆڤ دەڕوانێتە یاداشتی تۆمەتبارکردنەکە، دەزانێت ڕۆژنامەوانەکان بەهۆی کارەکانیانەوە گیراون، ئەوە ١٣ مانگە بەشێوەیەکی نایاسایی ڕۆژنامەوانەکان دەستگیرکراون".
ڕاگەیاندراوەکە داوا دەکات دەستوبرد ڕۆژنامەوانان ئازاد بکرێن، ڕۆژنامەوانەکان بریتیین لە: سەردار ئاڵتان، لەزگین ئەکدەنیز، عەزیز ئۆروچ، محەمەد عەلی ئەرتاش، زەینەڵ عەبدین بوڵوت، عومەر چەلیک، مەزڵوم دۆغان گولار، ئیبراهیم کۆینجو، نەشە تۆپراک، ئەلیف ئۆنگور، عەبدولڕەحمان ئۆنجو، سوعاد دۆگوهان، ڕەمزیە تەمەل، ڕەمەزان گەچکین، محەمەد شاهین.