کۆمەڵەی پزیشکانی دادی ئەڵمانیا: پێویستە فینجانجی بە زوترین کات ئازاد بکرێت

کۆمەڵەی پزیشکانی دادی ئەڵمانیا نارەزایی بەرانبەر دەستگیرکردنی شەبنەم کۆرور فینجانجی سەرۆکی دەستەی کۆمەڵەی پزیشکانی تورکیا پیشاندا و داوای کرد کە لێکۆلینەوە لە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو و کیمیایی دەوڵەتی تورک بکرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دەستگیرکردنی فینجانجی دوای ئەوەی کە رایگەیاندبوو سوپای تورک لە باشوری کوردستان چەکی کیمیایی بەکارهێناوە، بووەتە هۆکار و گۆمانێکی گەورە و گوتی کە قسەکانی فینجانجی لەچوارچێوەی پرەنسیپەکانی سەرەکی ئازادی بۆچوون و پزیشکی دادە.

لە راگەیەندراوەکەدا باسی ئەوەش دەکرێت کە لەم چوارچێوەیەدا پێویستە پرۆفیسۆر شەبنەم بە زوترین کات ئازاد بکرێت و لێکۆلینەوەیەکی سەربەخۆی فراوان لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بکرێت."

ف.ق