کەمئەندامی دەروونی ئۆگور گەزەر خرایە زیندان

ئۆگور گەزەر کە بە ڕێژەی ٥٠٪ کەمئەندامی دەروونییە و لەلایەن میدیای ئاکەپەوە کرابووە ئامانج، خرایە زیندان.

هاوڵاتیەک بە ناوی ئۆگور گەزەر کە بە ڕێژەی ٥٠٪ کەمئەندامی دەروونییە و لەلایەن میدیای ئاکەپەوە کرابووە ئامانج، بە تۆمەتی ئەوەی لەکاتی وەرگرتنی بەڵگەنامەی دەستبەکاربوونی هاوسەرۆکانی شارەوانی سوری ئامەد "سوکایەتی" بە وێنەی موستەفا کەمال ئەتاتورک و سەرۆککۆماری ئاکەپەیی تەیب ئەردۆگان کردووە، دوێنێ لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا دەستبەسەرکرا. نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەزەر ڕەوانەی دادگا کرا.

گەزەر بە تۆمەتی "سەرپێچیکردنی یاسای پەیوەست بە تاوان دژی ئەتاتورک" و "سوکایەتی بە سەرۆککۆمار" بە داخوازی گرتن ڕەوانەی دادگای سزای سوڵح کرا.

دادگا بڕیاری زیندانیکردنی بۆ گەزەر دەکرد و خرایە زیندان.