کۆن_مەد هەڵکوتانەسەرەکەی هەیڵبرۆن شەرمەزار دەکات

کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵگە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا (کۆن_مەد) وەڵامی هۆکاری هێرشکردنە سەر کوردانی دایەوە و گوتی: "ئەم هێرشە بێزارکەرانەی پۆلیسی ئەڵمانی، سودی نابێت".

لە ڕاگەیاندراوی هاوسەرۆکانی (کۆن_مەد) هاتووە: "پۆلیس دەرگای ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کوردی لە هەیڵبرۆن داخست و ماڵی هاوسەرۆکانی پێشووی پشکنی. پەنجەمۆریان لێ وەرگرتن و وێنەیان گرتن و پاشان ئازادکران. چەندین کەرەستە و مۆبایل و کۆمپیتەریان دەست بەسەرداگرت وەک پاساوێک بۆ هەڵکوتانە سەر ناوەندەکە و ماڵی هەردوو هاوسەرۆک".

"ئامانج لەم هێرشانە بێزارکردنە و سودی نابێت"

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "هەوڵێکی تری پۆلیسی هەیڵبرۆن بۆ بێزارکردنی چالاکوان و دامەزراوەکانی کورد شکستی هێنا. ئێمە بەتوندی هەڵوێستی دەوڵەتی ئەڵمانی شەرمەزار و ڕەخنەدەکەین، بۆ تاوانبارکردنی دامەزراوە و ناوەندە دیموکراتیک و جەماوەرییەکان.

ئەم هەوڵە سیاسییانە تا ئێستا سودی نەبووە، نە ئەمڕۆ و نە سبەی هیچی لێ سەوز نابێت. وەک هەموو گەلانی تر، کوردەکانیش مافی خۆیانە بە یەکسانی و ئاسایشی یاساییەوە لەنێو جڤاکی ئەڵمانی بژین. ئەم هەڵوێست و سیاسەتانە زیان دەگەیەنن بە سەرتاپای ژیانی جڤاکی.

بانگەوازی دەوڵەتی ئەڵمانی دەکەین، ئەم سیاسەتانە بوەستێنن کە سودی بۆ کەس نابێت. لەم بارەیەوە، با هەمووان بزانن، بە هەموو شێوەیەک لە خەباتکردن بۆ مافەکانمان بەردەوام دەبین".