کۆنفرانسی١٠٠ ساڵەی لۆزان دەستی پێکرد
لە شاری لۆزانی سویسرا، بەشداری سەدان کەس، کۆنفرانسی١٠٠ ساڵەی لۆزان دەستی پێکرد و بڕیارە کاتژمێر ١ی نیوەڕۆش ڕێپێوانێکی دەیان هەزار کەسی بەڕێوەبچێت.
لە شاری لۆزانی سویسرا، بەشداری سەدان کەس، کۆنفرانسی١٠٠ ساڵەی لۆزان دەستی پێکرد و بڕیارە کاتژمێر ١ی نیوەڕۆش ڕێپێوانێکی دەیان هەزار کەسی بەڕێوەبچێت.
ئەمڕۆ شەممە، کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەرلە بەیانی، لە شاری لۆزانی سویسرا، کۆنفرانسی ١٠٠ ساڵەی لۆزان، بە دروشمی "هەڵوێستی گەلی کوردستان لە ١٠٠مین ساڵوەگەڕی پەیماننامەی لۆزاندا " دەستی بەکارەکانی کرد. لە کۆنفڕانسەکەدا نزیکەی ٨٠٠ سیاسەتمەدار، چالاکوان، ئەکادمیسیەن، هونەرمەند و کەسایەتیی جیاواز، نوێنەرانی ٧٢ پارت و ڕێکخراو بێجگە لە پەدەکە لە چوار بەشی کوردستان، وڵاتانی ئەوروپا و جیهانەوە لە کۆنفڕانسەکەدا بەشدارن و بڕیارە دوو ڕۆژ بەردەوام بێت.
کۆنفڕانسەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانبەختکرووانی ڕێگای ئازادی کوردستان و سرودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرا.
پاشان وتەی بەخێرهاتن و کردنەوەی کۆنفڕاس لە لایەن هاوسەرۆکانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ئەحمەد قەرەموس و زەینەب موراد پێشکەش کەش کرا و تێیدا باس لە ئامانجی بەستنی کۆنفڕانسەکە کرا و ڕاگەیەندرا.
پاشان سەرۆکی شارەوانی لۆزان وتەیەکی پێشکەش کرد و وتی: هیوای خواست وەک شارەوانییەکەیان و وڵاتەکیان سویسرا، لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ گەلی کوردستان هەڵبدەنەوە.
ئەمەو چەندین وتەی دیکە پێشکەش کران و ڕاگەیهندار: لە رۆژانی شەمەو یەکشەمە و لە ١٠٠ ساڵەی پەیمانی لۆزاندا، لە شاری لۆزان کۆئەبینەوە. و ئەنجامی ئەو پەیمانەو کاریگەریەکانی لەسەر کوردستان هەڵئەسەنگێنین و هەڵوێستی خۆمان دەرئەبڕین.
تەواوی رۆژەڤی کۆنفراس لەسەر پەیمانی لۆزان و ئەنجامە نەرێنییەکانی ئەو پەیمانەیە لە کوردستاندا. ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر لە لۆزان کۆنفرانسێک بەستراو بڕیاری لەچارەنووسی گەلی کوردستان دا. بەبێ پرس و ڕای ئێمە ولاتەکەمانیان پارچەپارچە کردو ئێمەیان ئەژمار نەکرد. ئێمە ئەمانەوێت لە ١٠٠ ساڵەی ئەو پەیمانە شوومەدا، هەڵوێستێکی کوردستانیی بنوێنین و ناڕەزایەتی خۆمان بەرامبەر رێکخەران و بڕیاردەرانی ئەو پەیماننامەیە پیشان بدەین و دەنگی خۆمان بگەیەنینە رای گشتی جیهان.
لە رۆژی ٢٤ی ٧دا، واتا ئەو رۆژەی کە پەیماننامەکەی تێدا ئیمزا کرا، لەبەردەمی هەمان ئەو هۆڵەدا کە دانوستانەکانی تێدا کرا، لە گردبوونەوەیەکی جەماوەریی بەرفراواندا ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکە بۆ ڕای گشتیی رائەگەیەنین.
ئەمەو کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنفڕانسی ١٠٠ ساڵەی لۆزان کارنامەی کۆنفڕانسەکەی بەم شێوەیە ڕاگەیان:
ڕۆژی یەکەم، شەمە، ٢٠٢٣.٠٧.٢٢
کاتژمێر
١٠.١٠ – ١٠.٣٠ سینەڤزیۆن
١٠.٣٠ – ١٣.٠٠ پەیامی بەشداربووان تا کاتژمێر ١٦.٣٠
پانێلی ١ / ١٦.٤٥ – ١٩.٠٠
ئەنجامەکانی پەیماننامەی لۆزان لە کوردستان.
١. سوهەیلا قادری، مێژوونووس، بواری پەیوەندی نێودەولەتی
٢. پرۆفیسۆر نەرمین محەمەد ئەمین عەلی. مێژوونووس و شوێنەوارناس
٣. د. عبدالاله ئەلمستەفا، هاوسەۆکی کۆمیتەی تەنسیقیی زانکۆکانی باکورو رۆژهەڵاتی سوریا
٤. محەمەد بەیرەق، نووسەر و لێکۆڵەر
پرسیار و وتووێژ
رۆژی دووەم، یەکشەمە، ٢٠٢٣.٠٧.٢٣
پانێلی ٢/
٠٩.٠٠ – ١١.٠٠
بارودۆخی ژنان و تێکۆشانی ژنان
PHD ١. مننەوەر عەزیزئۆغڵو،
٢. نەرمین عوسمان، وەزیری پێشووی کاروباری ژنان
پانێلی ٢ب
١٠.٠٠ – ١١.٠٠
بارودۆخی گەلانی دیکەی کوردستان
٣. ئایدی ئاسڵان، نووسەر و لێکۆڵەر
MA Education٤. نایری نورەدین،
پرسیار و وتووێژ
١١.٠٠ – ١١.١٥ پشوو
پانێلی سێیەم
١١.١٥ – ١٣.١٥
١٠٠ ساڵ تێکوشان لەبەرمبەر پەیماننامەی لۆزان
١. پرۆفیسۆر نایف رەزوان. کۆلێژی یاسا، زانکۆی ڤیەننا
پۆڵۆنیا. Jagiellonian٢. د. ئازاد حاجی ئاغایی. لێکۆڵەر، زانکۆی
٣- ئارێز عەبدوڵا، نووسەر
٤. د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، نووسەر
پرسیار و وتووێژ
ئەنجامنامە
١٤.٣٠ – ١٦.٠٠ بڕیار و راسپاردەکانی کۆنفرانس
١٦.٠٠ – ١٦.٤٥ وتووێژ لەسەر بڕیار و راسپاردەکان
١٧.٠٠ کۆتایی
ئەمەو بڕیارە کاتژمێر ١ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، ڕێپێوانێکی دەیان هەزار کەسی بەڕێوەبچێت، کە بەردەم کۆمەڵەی کوردی شاری لۆزانەوە دەست پێدەکات و تا ئەو شوێنە درێژەی دەبێت کە ١٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا پەیماننامەی شومی لۆزانی تێدا واژوو کرا.
هـ. هـ