کۆنگرەی ستار ١٩ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەژەکەی پیرۆزکرد

مەجلیسی کۆنگرەی ستار ١٩ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەژەکەی پیرۆزکرد و گوتی: "پێویستە لەڕێگەی سیستەمی کەژەکەوە گۆڕان و گۆڕانکاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بەدی بهێنین".

مەجلیسی کۆنگرەی ستار بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان (کەژەکە) ڕاگەیاندراوی نوسراوی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە: "ساڵیادی دامەزراندنی کەژەکە لە ڕێبەر ئاپۆ، ژنانی شەڕکەری چیا، ژنانی بەرخۆدەری زیندان، لە ژنانی سەراپای جیهان کە بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" تێدەکۆشن، پیرۆز دەکەین".

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، کەژەکە بەرئەنجامی خەبات و ڕەنجی زیاد لە چل ساڵی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە و گوتراوە: "کەژەکە ڕوانگە و ئیرادە و ناسنامەی ژنی ئازاد و پێشەنگی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکە".

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، ژنان لەسایەی کەژەکەوە خۆیان ڕێکخستووە و پێشەنگایەتی ژنانی جیهان دەکەن و سوپای خۆیان دامەزراندووە و پێشەنگایەتی فەلسەفەی نەتەوەی دیموکراتیک دەکەن، دەڵێت: "دەتوانین بەم سیستەم و بیر و باوەڕە دژی سیستەمی پیاو-دەوڵەت بەرخۆدان بکەین. ئەگەر ئەمڕۆ دەتوانین بە باوەڕ بەخۆبوونەوە لەنێو ئەم سیستەمەدا پێشەنگایەتی بکەین، ئەمە بەرئەنجامی زیاد لە چل ساڵ ڕەنج و زانیارییە".

کۆنگرەی ستار ڕایدەگەیەنێت ئەم تێکۆشانە لەسەر هێڵی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت، دەڵێت: "ئێمەش تا کۆتایی لەسەر فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام دەبین کە دەڵێت: "بە ژنی کۆیلە شۆڕش پێک نایەت". 

کۆنگرەی ستار دەڵێت: "باوەڕمان وایە، دەبێت لەڕێگەی سیستەمی کەژەکەوە گۆڕان و گۆڕانکاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بەدی بهێنن". هەروەها داوا دەکات نەوەک هەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بەڵکو تێکۆشانی جیهانی بکرێت بۆ ڕێکخستنی سەراپای ژنان.

کۆنگرەی ستار لە کۆتاییدا دەڵێت: "سەدەی ٢١ دەبێتە سەدەی ژنان، ژیانی ئازاد لەم خاکەدا بە ڕەنگی ژنان پێشدەکەوێت. بۆ ئەوەی سەدەی ٢١ ببێتە سەدەی ژنان، پێویستە ژنان بەهێزتر لەدەوری فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ یەکبگرن و خۆیان لە دەسەڵاتی ٥ هەزار ساڵەی پیاو ڕزگاربکەن.

وەک کۆنگرەی ستار تا کۆتایی خاوەنداری کەم سیستەمە دەکەین و لەسەر ئەم بناغەیە ساڵیادی دامەزراندنی کەژەکە لە هەموو ژنانی ئازادیخواز، لە ڕێبەر ئاپۆ، لە شەڕڤانانی ئازادی و ژنانی جیهان پیرۆز دەکەین".