کەنەکە: کۆمەڵکوژی کوردانی فەیلی برینێکی ساڕێژنەکراوە
کەنەکە بەبۆنەی ٤٤ ساڵەی کۆمەڵکوژی کوردانی فەیلییەوە، ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "کۆمەڵکوژی کوردانی فەیلی وەک برینێکی ساڕێژنەکراوی گەلی کورد بەبیردەهێنینەوە".
کەنەکە بەبۆنەی ٤٤ ساڵەی کۆمەڵکوژی کوردانی فەیلییەوە، ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "کۆمەڵکوژی کوردانی فەیلی وەک برینێکی ساڕێژنەکراوی گەلی کورد بەبیردەهێنینەوە".
کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بەبۆنەی ٤٤ هەمین ساڵیادی کوردانی فەیلییەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "لەم ڕۆژانەدا ٤٤ ساڵەی كۆمهڵكوژی كوردانی فهیلی وهكو برینێكی ساڕێژ نهكراوهی گهلی كورد بهبیر دەهێنینەوە كه له ساڵی ١٩٨٠، به پرۆسەیەکی شۆڤینیی دڕنده، لەلایەن ڕژێمی بەعسیی لەناوچووی دەوڵەتی عێراقەوە زیاتر لە 600 هەزار هاوڵاتی کوردی فەیلی بێ تاوان بە زۆرەملێ ناسنامەی عێراقیان لێ سەندرایەوە و له سەر خاک و زێدی خۆیایان دەرکران و ئەودیوی سنوورەکانی ئەودیوی دەوڵەتی ئێران کران. پاشان دەست بەسەر ماڵ و موڵکیان دا گیرا و دواتر زیاتر لە ٢٠ هەزار گەنجی کوردی فەیلی دەستگیر کران و خرانە زیندانەوە و بێ سەر و شوێن کران كه تا رۆژی ئەمڕۆ چارەنووسیان نادیارە".
کەنەکە کوردانی فەیلی وەک بەشێکی ڕەسەنی نەتەوەی کورد دەبینێت لەنێو خەبات و تێکۆشان و قوربانیداندا و بەهۆی ڕۆڵ و شوێنی نیشتەجێبوونیانەوە کەوتوونەتە بەر شاڵاوی قڕکردنی جەستەیی و کەلتووریی بەردەوام، دەڵێت: "له دوای ٢١ ساڵ بە سەر ڕووخانی رژێمی له ناوچووی بەعس لە عێراقدا، و سهرباری به جینۆساید ناساندنی ئهو تاوانه كه له دژی كوردانی فهیلی ئهنجام دراوه له لایهن دادگای باڵای تاوهنهكان له عێراقدا، بهڵام هێشتا بهشێكی زۆر له کەیس و مافە زەوتکراوەکانی کوردانی فەیلی بە هەڵواسراوەیی ماوەتەوە، برینە رۆحیەکانیان ساڕێژ نە بووە تهنانهت چارهنووسی بێ سهروشوێنكراوهكان ههتا ئێستا نادیاره. بهو پێیه داوا له حكومهتی فیدراڵی عێراق دهكهین ههوڵهكان چڕتربكهنهوه بۆ گەڕاندنەوەی مافە رەوا و زەوتکراوەکانییان".
هەروا داوا لە حکومەتی عێراق دەکات ناوچەی فەیلییەکان ئاوەدان بکاتەوە و خزمەتگوزاری هەمەلایەنە پێشکەش بکات بۆ گەڕانەوە خەڵک بۆ زێدی خۆیان.
کەنەکە ڕەخنە لە هەڵوێستی بەشێک لە هێزە کوردییەکان دەگرێت و دەڵێت: "بەپێی بەرژەوەندی حیزبی مامەڵهیان له گهڵ ئهم پێكهاته رهسهنهی میلهتهكهمانییان كردوه و بوونهته هۆكارێك بۆ پاڕچهبوون و نایهكڕیزی لهناو كۆمهڵگای كوردی فهیلیدا".
کەنەکە پێی وایە گەڕانەوە مافی ڕەوای کوردانی فەیلی پێویستی بە یەکڕیزی کوردانی فەیلی و لایەنە کوردییەکان و خاوەندارێتی هەمووانە لەم پرسە.
لە کۆتاییدا کەنەکە دەڵێت: "ئەم کارەسات و فەرمانەی لە دژی گەلەکەمان بەبیر دێنینەوە، سەری رێز و نەوازش لە بەردەم پاکڕەوانانی کوردانی فەیلی دادەنوێنین و داوای مافەكانیان لە عێراق و كوردستان و سەكۆ نێودەوڵەتیەکان بە ڕەوا دەزانین و ھەوڵ و خەبات و تێكۆشان لەو پێناوەدا دەكەین".