کتێبێکی هێڵکاری وێنەیی 'وێنە-ڕۆمان' بۆ ڕۆژبوونی عەبدوڵا ئۆجالان

یەکەمین کتێبی وێنە-ڕۆمان لەسەر ژیانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەناوی "ئازادی سەردەکەوێ-ژیانی عەبدوڵا ئۆجالان بە وێنەکردن" لە ٤ی نیساندا لە بەرلین بڵاودەکرێتەوە.

کتێبی وێنەی لەسەر ژیانی عەبدوڵا ئۆجالان

کتێبی وێنە-ڕۆمان باس لە ژیانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکات بە شێوەیەکی هێڵکاری وێنەی، لە سەردەمی منداڵیەوە هەتا گەنجێتی، لە سەردەمی خوێندکاریبوونیەەوە هەتا وەرچەرخانی بۆ پانتایی سیاسی و دامەزراندی پەکەکە و زیندانیکردنی لە دورگەی ئیمراڵی.

لە بایۆگرافیا وێنەیەکەدا کە بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی ٧٥ ساڵەی ڕێبەر ئۆجالاندا بڵاودەبێتەوە، عەبدوڵا ئۆجالان باس لە کاتی منداڵی و چوونە ناو پانتایی ژیانی سیاسەوە لە دوای ١٩٦٠ەوە دەکات.

هەروەها لە کتێبەکەدا ئاماژە بەو گرنگیەیی ڕێبەر ئۆجالان دەکات، سەبارەت بە ئازادی ژن و تیۆرییەکانی وەک پێناسەی کۆنفیدراڵیزم، کە بۆ ئەم قۆناغە گرنگە.

هەروەها لە کتێەکەدا ئاماژە بە پرۆژەی جڤاکی دیموکراتیک لە ڕۆژئاوا دەکات.

ئەم کتێبە لە لایەن نوسەری سکۆتلەندی شان میشیل ویلسۆنەوە نوسراوە کە خۆی لە یابان دەژیت. هەروەها وێنەکان لە لایەن وێنەکێشی کورد کەکۆ-وە کێشراونەتەوە. ئەمیش لە یابان ژیان بەسەردەبات.

ڕاگەیاندرا کە کتێبی وێنە-ڕۆمان لە ٤ی نیساندا بە زمانەکانی کوردی، تورک و ئەڵمانی بڵاودەکرێتەوە. هەروەها لە داهاتوودا بە زمانەکانی ئینگلیزی، عەرەبی چەندی زمانی تر چاپ و بڵاودەکرێتەوە.