کورد لە دژی هێرشی داگیرکەربۆگرتنی هەڵوێستێکی هاوبەش کۆدەبێتەوە
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کوردستان (کەنەکە) لە دژی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک ١٥ی گوڵان کۆنفرانسێک بەڕێوە دەبات.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کوردستان (کەنەکە) لە دژی هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک ١٥ی گوڵان کۆنفرانسێک بەڕێوە دەبات.
کەنەکە رایگەیاند کە لە دژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لەسەر مەتینا، زاپ و ئاڤاشین کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات.
کەنەکە ڕایگەیاند هێرشی دەوڵەتی تورک نەتەنیا لەسەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان هەپەگە و یەژاستارە، ئامانج لەو هێرشانە باشووری کوردستانە، هەروەها دەسپێکی هێرشی ٢٤ی نیسانی وەبیر هێنایەوە، لە سالیادی کۆمەڵکووژیی ئەرمەنییەکان پەیامیکی ئاشکرای کۆمەڵکووژییە.
کەنەکە رایگەیاند کە بۆ ئەوەی لە دژی هێرشەکان و داگیرکەری ' هەڵویستێکی نەتەوەیی' بگیردرێت، لە کوردستان و دەرەوەی وڵات ئەوەی بە بۆجوونی پارتی، ڕێکخستن و سازی کورد، ڕۆشنبیر، ئاککادیمیسیەن، ڕۆژنامەوان و نوێنەرانی کۆمەڵگەی کوردستان پێکەوە کۆبینەوە.
کۆنفرانسەکە ڕۆژی ١٥ی گوڵان ، کاتژمێر ١٠:٠٠ بە کاتی ناوەندی ئەورووپا لە سەر پرۆگرامی زۆم بەڕێوە دەچێت و هەتاکوو کاتژمێر ٢٠:٣٠ بەردەوام دەکات.
ئەندامی بەرێوەبەری کەنەکە زوبەیر ئایدار دەربارەی ئەم کۆبوونەوەیە وتی، " ئامانجی ئێمە لەم کۆنفرانسە ئەوەیە کە ڕای گشتی کوردستان و جیهان لە دژی هێرشی دەوڵەتی تورک ئاگادار بکەینەوە."
ئایدار ئەوەی خستەڕوو کە بە بێ ئەوەی کە جیاوازی بخەینە نێوان پارتەکان ، هەموو کوردستانی و پارتەکان بانگهێشت کراون و وتی، " ئێمە لەهەربەشێک کەسایەتییەکمان بانگ کردووە. ئیستا کاتی ئەوەیە کە لە دژ دوژمن یەکبگرین. کاتی ئەوەیە کە لە دژی هێرشی قڕکردن هەڵوێستێکی هاوبەش بگیردرێت. ئەگەر ئێمە پێکەوە کار بکەین بە مسۆگەری ئەنجام دەست دەخەین. ئێمە داوا لە هەموو کوردستانیان دەکەین کە هەڵوێست نیشان بدەن.ئەم کۆنفرانسە کۆنفرانسی هەڵوێست نیشاندانە. ئامانجی ئێمە ئەمەیە."
ک-ش