هێرشه كیمیاییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر، كه له ناوه‌ڕاستی نیسانه‌وه له دژی گه‌ریلا زیادی كردووه، له بروكسه‌لی پایته‌ختی به‌لجیكا شه‌رمه‌زار كران.
له چالاكییه‌كه‌دا له گه‌ڕه‌كی ئه‌وروپا كه په‌رله‌مان، ئه‌نجومه‌ن و كۆمسیۆنی ئه‌وروپای تێدایه، له دژی ده‌وڵه‌تی تورك و سه‌رۆك كۆماره‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دروشم وترانه‌وه.
كوردان له گۆڕه‌پانی شومانی ته‌نیش كۆمسیۆنی ئه‌ورپا كۆبوونه‌وه و دروشمه‌كانی "بكوژ ئه‌ردۆغان"، "فاشیست ئه‌ردۆغان"، "دیكتاتۆر ئه‌ردۆغان"، "چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ كوردستان"، " كۆتایی به كۆمه‌ڵكوژی بهێنن"یان وته‌وه. چالاكوانان پلاكاردییان بۆ سه‌رنجڕاكێشان بۆ سه‌ر چه‌كی كیمیایی به‌رزكرده‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر چالاكوانیش جلی سپی هێمای هێرشه كیمیاییه‌كانیان له‌به‌ركردبوو.
ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵگا دیموكراتیكه‌كانی كوردستانیان به‌لجیكا (ناو-به‌ل) كه چالاكییه‌كه‌یان رێكخستبوو، دۆسیه‌یه‌ك كه تیایدا باس له هێرشه كیمیاییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و داواكارییه‌كانی چالاكوانان كرابوو، پێشكه‌ش به كۆمسیۆنی ئه‌وروپایان كرد.
له دۆسیه‌كه‌دا كه پێشكه‌شی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا كرا ئه‌م بانگه‌وازه‌ی تێدابوو:
" ئێمه داوا له هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن، كه له دژی هێرشه داگیكارییه‌كان بۆ سه‌ر باشوری كوردستان و شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر هه‌ڵوێستی روون نیشان بده‌ن. ئه‌گه‌ر شه‌ڕ رانه‌گیرێت، ئارامی و سه‌قامگیری هه‌موو ناوچه‌كه زیاتر تێكده‌چێت.
ئێمه به تایبه‌تی بانگه‌واز له رای گشتیی نێونه‌توه‌یی، رێكخراوه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ، دامه‌زراوه مه‌ده‌نی و راگه‌یاندنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كه‌ین كه له دژی ئه‌م شه‌ڕه چه‌په‌ڵه ده‌نگی خۆیان به‌رزبكه‌نه‌وه. ده‌بێت له دژی ئه‌م شه‌ڕه وێرانكه‌ر و پاكتاوكاره‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له دژی گه‌لی كورد، گه‌ریلاكانی ئازادی و ژینگه‌ی كوردستان ده‌ستیپێكردووه، هه‌ڵوێستی روونیان هه‌بێت.
ئێمه داوا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ناتۆ، یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا یه‌كێتی ولاتانی عه‌ره‌بیش له نێویاندا، داوا له هه‌موو حكومه‌ت و ریچكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كه‌ین كه له دژی ئه‌م پێشێلكارییانه‌ی یاساكانی نێونه‌ته‌وه‌یی به په‌له بكه‌ونه خۆ و ئێمه داواده‌كه‌ین كه سوپای تورك سه‌ربازانی خۆی له باشوری كوردستان بكشێنێته‌وه و هه‌موو به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك رابگرێت.
ئێمه داوا له پارته سیاسیه‌كان، رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، رێكخراوه‌كانی ئاشتی، سه‌ندیكا و چالاكوانان ده‌كه‌ین كه له دژی ئه‌م هێرش و داگیركه‌رییه‌ی توركیا هه‌ڵوێست بنوێنن.
ده‌بێت بێده‌نگی بشكێنرێت و له دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر باشوری كوردستان بكه‌ونه جوڵه"!.
له چالاكییه‌كه‌دا هه‌مان داواكاری خرانه‌ڕوو و رایانگه‌یاند، "بێده‌نگی و كه‌مته‌رخه‌می كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له به‌رامبه‌ر تاوانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له كوردستان ئێمه به به‌رپرسیار داده‌نێن، ئه‌و بێده‌نگییه هۆكاری ئه‌وه‌یه كه هه‌موو رۆژێك قوربانی قورس بدرێت".
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوپای توركی داگیركه‌ر له باشوری كوردستان چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنێت چالاكوانان باسیان له‌وه‌كرد، كه ئه‌وان نیگه‌رانن.
هـ . ب