کوردستانیان دژی پەیماننامەی لۆزان ڕێپێوانیان ئەنجامدا

کوردستانیانی هەر چوارپارچەی کوردستان دژی پەیماننامەی لۆزان ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

لە یادی سەد ساڵەی پەیماننامەی لۆزاندا کە کوردستانی کردە چوار پارچە و بووە بناغەی سیاسەتی قڕکردنی کورد، هاوکات لەگەڵ بەستنی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی، کوردستانیان لە شاری لۆزان ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.

کوردستانیان لە کاتژمێرەکانی سەرلەبەیانییەوە لە چەندین وڵاتی ئەوروپی و بەتایبەت لە سویسراوە، گەیشتنە شاری لۆزان.

کوردستانیان لە باڵەخانەی شاتو دۆشی کە گفتوگۆی پەیماننامەی لۆزانی تێدا ئەنجامدرا لە کەناری دەریاچەی لێمان، بەڕێکەوتن بەرەو کۆشکی ڕومین کە پەیماننامەکەی تێدا واژۆکرا. 

لە ڕێپێوانەکە درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "پەکەکە" و "بژی کوردستان" و "فاشیست ئەردۆگان" بەردەوام دەگوترایەوە.